یەكێتی مامۆستایانی كوردستان نووسراوێك ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ ئەوەی بڕە پارەیەك دابین بكرێت بۆ كڕینی پێداویستییەكانی مامۆستایان.
ئەمڕۆ دووشەم 16ـی ئەیلوول، بەپێی نووسراوێكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری كراوە تێیدا هاتووە، داوا لە وەزارەتی دارایی دەكەین كە ژمارە حسابیەك بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران بكاتەوە بۆ ئەوەی بتوانن پێداویستی ئەو كارانەی پێویستیان بە پێشینە و قەرزەوە هەیە سوود لە پاشەكەوتی موچەكانیان وەربگرن.
لە نووسراوەكە ڕوون كراوەتەوە، قەرزەكە بۆ مامۆستایانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی پەروەردە بێت و مووچە نەدراوەكانیش بڕیاری لەسەر بدرێت و ئەو نیگەرانییە زۆرەی هەیە نەمێنێت.
لە نووسراوەكەی یەكێتیی مامۆستایان داوا كراوە، پێشینە و قەرز هەبێت و ژمارە حسابیەك بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران بكرێتەوە بۆ وەرگرتنی قەرز و پرۆسەی بەرزكردنەوەی مووچەی مامۆستایان دەست پێ بكاتەوە.
ئەو نووسراوەی یەكێتی مامۆستایان لە كاتێكە هەفتەی ڕابردوو بە مەبەستی داواكاری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست بۆ فەرمی ئەو یەكێتییە سەردانی وەزیری داراییان كرد.