لەئەنجامی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ رووسیادا کراوە، لەناوچەی ئەلباب لە باشووری ھێڵی ھەماھەنگییەوە، ژمارەیەک پێگەی دەستنیشانکراوی داعش لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردومان کران.
ھاوکات لەئەنجامی ھێرشە ئاسمانی و زەمینییەکاندا، بەدرێژایی رۆژ، 18 تیرۆریستی داعش کوژران.
لەلایەکی تره‌وه 25 بۆمبی دەستکرد لەلایەن ئەو تیمانەوە پووچەڵکراونەتەوە کە پشتیوانیی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکەن و لەسەرەتای ئۆپەراسیۆنەکەشەوە تا ئێسته دوو ھەزار و 970 بۆمبی دەستکرد پووچەڵکراونەتەوە و 43 مین بەشێوەی کۆنترۆڵکراو، تەقێنراونەتەوە.
ناوچه‌ی ئه‌لباب له سووریا، سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌به، ژماره‌ی دانیشتوانی له ساڵی 2004 گه‌یشتبووه زیاتر له 200 هه‌زار كه‌س، به‌ڵام به‌هۆی ڕووداوه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه، زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كانی به‌جێیان هێشتووه.