به ناونیشانی "پايیز به تابلۆكانمان ره‌نگینتر ده‌كه‌ین" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ى ئهیلوول، پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری بۆ ژماره‌یه‌ك له كوڕان وكچانی فێرخوازی سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجانی كه‌لار له‌هۆڵی سه‌نته‌ری چالاكی گه‌نجان كرایه‌وه.
سه‌ردار حه‌مید سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگاكه به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌م پێشانگا شێوهكاریهدا 51 تابلۆ پێشاندرا كه به‌رهه‌می 24 فێرخوازه كه خولی هاوینه‌یان بینیوه و وێنه‌كانیان له‌ماوه‌ی سێ مانگ دروست كردووه.
روونیشى كرده‌وه كه تابلۆكان له ئاستێكی زۆر باشدان و هیڵكاری و قه‌ڵه‌م بۆیه‌ی تیایه.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ى به‌وه كرد، وێنه‌كان گوزارشتیان له سروشت و وێنه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كان و گیانلبه‌ران و زۆر بواری تر ده‌كرد.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی