خانمە گۆرانی بێژی بەناوبانگی لبنانى، نانسی عەجرەم یادی لەدایكبوونی كچه بچووكه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانى تر‌ى ده‌كاته‌وه و بۆیه‌كه‌م جار وێنه‌ى منداڵه‌كانى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى بڵاو ده‌كاته‌وه.
نانسی عه‌جره‌م، له ئاهه‌نگی تایبه‌ت به نه‌ریتی مه‌سیحییه‌كانی بۆ منداڵی سێیه‌می گێڕاوه و نووسیویه‌تى، "ئه‌مه یادى له دایكبوونیه‌تى"، تێدا وێنه‌ی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی "د.فادی هاشم" و كچه‌كانی "ئێلا و میلا و لیا" ی له پێگه‌ى تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كردووه‌ته‌وه.
نانسی له به شێكى تر‌ى وێنه‌كان نووسیویه‌تی، "خوای گه‌وره به‌ره‌كه‌ت بخاته ته‌مه‌نی لیا فریشته بچووكه‌كه‌مان".
نانسی نەبیل عەجرەم لە 16ی ئایاری ساڵى 1983 لە یەکێک لە خێزانە کریستیانییەکان لە ناوچەی ئەجرەفی لە بەیرووتی پایتەختی لبنان لە دایکبووە، نانسی گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی عەرەبی لبنانییە، لەدەستپێکی کارەکانی نانسی بەگۆرانییەکانی (أخاصمک ئا) و (یاسلام) وە (ئاونص) بەدنیا ناسێنرا، نانسی دوو جار خەڵاتی مۆسیقای دنیایى (World Music Award)ی بەدەستھێناوە، نانسی جگە لەکاری گۆرانی چڕین، کاری تەلەفزیۆنی کردووە وەک لیژنەی ھەڵسەنگاندن ئەویش لەبەرنامەی زه‌ڤۆیس.