سه‌حه‌ر خودایاری، هانده‌ره‌كه‌ی تۆپی پێ كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانهێشت بچێته ناو یاریگه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ماشای یاری بكات و خۆی سووتاند، نه‌تواندرا له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدا ڕزگاری بێت و گیانی له‌ده‌ست دا.
یه‌كێك له ژنه وه‌رزشدۆسته‌كانی شاری تاران به‌ناوی "سه‌حه‌ر خودایاری" سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ده‌چێته به‌رده‌م دادگه و له‌وێ ئاگر له‌خۆی به‌رده‌دات و به‌و شێوه‌یه به‌په‌له ده‌برێته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچۆنێك بێت ڕزگاری بكه‌ن، ئه‌مه‌ش هه‌ر زوو ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له‌ناو خه‌ڵكیدا به‌تایبه‌تی وه‌رزشوانان دروست كرد.
یه‌كێكیش له‌وانه مه‌سعوود سه‌لیم شوجاعی، كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران، ڕه‌خنه‌ی توند له سیسته‌می وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێ و ده‌ڵێ، بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ئافره‌ت بۆ ته‌ماشاكردنی یاری له‌ناو ستادیۆمه‌كان، له ئه‌نجامی بیرێكی چه‌په‌ڵه‌وه دروست بووه.
خوشكه‌كه‌ی ده‌ڵێ، كاتێك زانی به‌هۆی ئه‌م كاره‌یه‌وه ڕه‌نگه ماوه‌ی شه‌ش مانگ له گرتووخانه بیهێڵنه‌وه، باری ده‌روونی تێك چووه و تووشی تووڕه‌بوونێكی زۆر بووه، بۆیه ده‌مانزانی شتێك له‌خۆی ده‌كات، لەم ڤیدیۆیەدا زیاتر لەبارەی ئەم ژنە و خۆسووتاندنەکەی بزانن:
ئاماده‌كردن/ کوردۆ شابان
مۆنتاژ/ رۆزی عه‌بدولره‌حمان
له یوتیوب ڤیدیۆی تر ببینن كه له‌لایه‌ن "وشه"وه به‌رهه‌م هاتووه:
سه‌بسكرایبی یوتیوبی "
وشه" بكه‌ن..