به‌درێژایى دوو ساڵى جه‌نگى دژ به تیرۆریستانى داعش، هاووڵاتییه‌كى شارى دهۆك، 150 جار سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌ى له به‌ره‌كانى شه‌ڕدا به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه و هه‌ر جارێك هه‌زار سه‌موونى بۆ پێشمه‌رگه‌كان بردووه، ئه‌و وه‌ك نیشاندانى دڵسۆزى و پشتیوانى بۆ پێشمه‌رگه، سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه به سه‌موونى گه‌رم، گه‌رمتر ده‌كاته‌وه.
وه‌لید محه‌مه‌د هاووڵاتییه‌كى شارى دهۆك و به عه‌زیز كۆچه‌ر ناسراوه، وه‌ك چه‌ندان كه‌سى تر كه له‌وه‌ته‌ى جه‌نگى تیرۆریستانى داعش دڵسۆزى و پشتیوانى خۆیان بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌رده‌بڕن، ئه‌و به رێگه‌یه‌كى تر ده‌یه‌وێت ئه‌و دڵسۆزییه په‌ره پێ بدات.
كۆچه‌ر به "وشه" ده‌ڵێ، "وه‌ك ئه‌ركێكى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى به‌رامبه‌ر ئه‌و قوربانیدان و گیانفیداییه‌ى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و ئه‌و هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌كانیان به‌رامبه‌ر تیرۆریستانى داعش و به‌رگرى و پاراستنى سه‌ر و ماڵ و كه‌رامه‌تى هاووڵاتییانى كوردستان، هه‌وڵ ده‌ده‌م بچووكترین خزمه‌ت به پێشمه‌رگه بكه‌م".
كۆچه‌ر وه‌ك وه‌فادارییه‌ك بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، به‌رده‌وام سه‌موونى گه‌رم و نوێ ده‌كڕێت و پاشان ده‌چێته سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانى شه‌ڕدا و به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌دا دابه‌شى ده‌كات، ئه‌وه‌ش جێگه‌ى دڵخۆشى پێشمه‌رگه‌كان ده‌بێت.
ئه‌و زیاتر ده‌ڵێ، "له‌پاڵ به‌رگرى قاره‌مانانه‌ى پێشمه‌رگه و گیانبه‌ختكردنیان له پێناو نیشتماندا، منیش وه‌ك هه‌ر تاكێك بیرم له‌وه كرده‌وه شتێك بكه‌م كه له ده‌ستم بێت".
كۆچه‌ر به‌درێژایى دوو ساڵى رابردوو، به‌خۆى و سه‌موونه گه‌رمه‌كانییه‌وه، سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌ى له شنگال تا ده‌گات به گوێڕ و مه‌خموور به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێ، "تا ئێسته زیاتر له 150 جار سه‌ردانى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌م كردووه و هه‌ر جارێكیش سه‌رووى هه‌زار سه‌موونى گه‌رمم له‌گه‌ڵ خۆم بردووه، چه‌ند جارێكیش كولیچه و به‌قسه‌م بۆ پێشمه‌رگه دروست كردووه و گه‌یاندوومه‌ته سه‌نگه‌ره‌كان".
عه‌زیز كۆچه‌ر ته‌مه‌نى 47 ساڵه، له ساڵى 1995ه‌وه تا ئێسته وه‌ك كرێكار كارى كردووه و ئێسته‌ش سه‌موونخانه‌یه‌كى به‌ناوى "كانى مه‌همه‌دكێ" له شارى دهۆك كردووه‌ته‌وه و بژێوى خۆى و هاوسه‌ر و چوار منداڵه‌كه‌ى پێ دابین ده‌كات.
كۆچه‌ر ده‌ڵێ، "هه‌ژاره‌كان زیاتر له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان خه‌مى پێشمه‌رگه و ویستى خزمه‌تكردنیان هه‌یه".
ئه‌و ده‌ڵێ، "له به‌رامبه‌ر خزمه‌ته‌كانم بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى كردووم، ئه‌وه جگه له چه‌ندان فه‌رمانده‌ى باڵاى پێشمه‌رگه و كه‌سایه‌تى سیاسى له دهۆك، ده‌ستخۆشییان لێ كردووم، ئه‌وه‌ش جێگه‌ى دڵخۆشى منه و هانده‌ر ده‌بێت له‌وه‌ى هه‌رچییه‌ك له توانامدا هه‌بێت خزمه‌تى پێشمه‌رگه بكه‌م".
له پارێزگاى دهۆك چه‌ند گرووپێكى تایبه‌ت به ئامانجى خزمه‌تكردنى پێشمه‌رگه و كه‌سوكارى شه‌هیدان دامه‌زراون، له‌ناویاندا گرووپى شێره‌ژنانى دهۆك و كارڤین، ئه‌وان به دروستكردنى كولیچه و خواردن سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه.
كۆچه‌ر هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌ردوو گرووپدا هه‌یه و ده‌ڵێ، "گرووپه‌كانى شێره‌ژنانى دهۆك و كارڤین خواردنى كورده‌وارى ده‌گه‌یه‌ننه سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه و منیش به سه‌موون هاوكاریان ده‌بم".
سه‌ره‌ڕاى هه‌موو به‌سه‌ر كردنه‌وه‌كانى كۆچه‌ر بۆ سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه به سه‌موونى گه‌رمه‌وه كه وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت تاكه تواناى ئه‌وه‌یه بۆ خزمه‌تكردنى پێشمه‌رگه، به‌ڵام خواسته‌كانى ئه‌و زۆر زیاترن له‌وه‌ى له ده‌ستى هاتووه.
ئه‌و ده‌ڵێ، "به‌داخه‌وه به‌هۆى ته‌نگژه‌ى دارایى و ده‌ستكورتییه‌وه، ناتوانم به‌شێوه‌یه‌كى فره‌وانتر خزمه‌ت به پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان بكه‌م، من هه‌ر سه‌موونخانه‌یه‌كم هه‌یه و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له ده‌ست هاتووه".
"كانى مه‌همه‌دكێ" كه سه‌موونخانه‌كه‌ى عه‌زیز كۆچه‌ره، ده‌كه‌وێته سه‌نته‌رى شارى دهۆك و له‌به‌ر خۆشه‌ویستى كوچه‌ر بۆ پێشمه‌رگه، سه‌رجه‌م دیواره‌كانى ئه‌و سه‌موونخانه‌یه به وێنه‌ى پێشمه‌رگه و قاره‌مانێتى و پێشڕه‌وییه‌كانى پێشمه‌رگه رازێنراوه‌ته‌وه.
دهۆك - نه‌وزاد هلۆرى