بیركردنه‌وه‌یه‌كی باو هه‌یه، كه ده‌ركه‌وتنی
زیپكه له ڕووخسار زیاتر به‌هۆی ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كارییه‌وه، به‌ڵام ئه‌ی له ته‌مه‌نه‌كانی تر هۆكاره‌كه‌ی چییه؟ ئه‌م بیركردنه‌وه باوه به ته‌واوی هه‌ڵه‌یه و شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه زۆر هۆكاری تر هه‌ن وا ده‌كه‌ن زیپكه و برین له‌سه‌ر ڕووخسار دروست بێ، به ته‌نیا هۆكاری هه‌رزه‌كاری ڕاست نییه.
زۆر هۆكار هه‌ن كه ده‌بنه هۆى ده‌ركه‌وتنى برین و زیپكه له‌سه‌ر پێست وه‌كو فشار و گۆرینى هۆرمۆنه‌كانى له‌ش و ته‌نانه‌ت ئه‌و خۆراكه‌ى كه رۆژانه ده‌یخۆین. زۆر هه‌نگاو هه‌یه بۆ رزگاربوون له‌م برینانه ئه‌مانه‌ش هه‌ندێك هه‌نگاون كه ده‌ركه‌وتنى برین و زیپكه كه‌متر ده‌كه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر خۆتى لێ بپارێزیت.
یه‌كه‌م: به‌كارهێنانى سه‌رینى پیس، بێگومان سه‌رین كاریگه‌رییه‌كى زۆرى هه‌یه له‌سه‌ر پێست، چونكه به درێژایى شه‌و بڕێكى زۆر پیسى و تۆز و ده‌ردراوه‌كانى ده‌م و پیسى ده‌سته‌كان له‌سه‌رى كۆ ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر بتوانن پێویسته رۆژانه سه‌رین بگۆڕن، یان بیشۆن، بۆ ئه‌وه‌ى پێست كه‌متر تووشى برین و زیپكه ببێته‌وه. یان ده‌توانرێت ئه‌و قوماشانه بۆ سه‌رین به‌كاربهێنرێت كه ته‌ڕى و پیسى له‌سه‌ر كۆنابێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى زیانێكى كه‌متر به پێست بگات.
دووه‌م: زۆر قسه‌كردن به مۆبایل، قسه‌كردن گرنگه له‌گه‌ل خێزان یان هاورێ نزیكه‌كان، به‌ڵام بڕێكى زۆر پیسى و چه‌ورى پێست له‌سه‌ر رووى مۆبایله زیره‌كه‌كان كۆ ده‌بێته‌وه ، ئه‌مه‌ش زیانێكى زۆر به پێست ده‌گه‌یه‌نێت، كاتێك راسته‌وخۆ به‌ر پێست ده‌كه‌وێت، بۆیه باشتره هیدفۆن به‌كاربهێنرێت بۆ قسه‌كردن هه‌تا مه‌ترسییه‌كانى برین و زیپكه و شكان له‌سه‌ر پێست كه‌متر ببێته‌وه.
سێیه‌م: نانخواردن له دره‌نگانى شه‌ودا، هه‌ندێك جار به‌هۆى هه‌ستكرن به برسێتیه‌وه شیرینی پێش نووستن ده‌خۆین، ئه‌مه زیانێكى زۆر به پێست ده‌گه‌یه‌نێت هه‌روه‌ها هۆكارێكه بۆ خه‌وزڕان و ده‌بێته هۆى دروستبوونى برین و زیپكه له به‌یانیاندا. باشترین رێ بۆ رزگاربوون له‌م گرفته پێویسته خۆت به‌دوور بگریت له خواردنى دره‌نگانى شه‌و، بۆ ئه‌وه‌ى زیانى كه‌متر به پێست بگات.
چواره‌م: خۆشتن به دووشى حه‌مام، خۆشتن به دووشى حه‌مام ده‌بێته هۆكارێك بۆ دورستبوونى زیپكه و برین له‌سه‌ر پێست. ئه‌گه‌ر به ئاوێك خۆت بشۆیت كه كانزا سه‌خته‌كانى تێدابێت، بێگومان زیان به پێست ده‌گه‌یه‌نێت. پێویسته له‌كاتى خۆشتندا كونیله‌كانى پێست به‌ته‌واوى خاوێن ببنه‌وه به‌مشێوه‌یه پێست كه‌متر تووشى برین و زیپكه ده‌بێته‌وه.
پێنجه‌م: بوونى فشار، هه‌موومان ده‌زانین كه فشار كار له ته‌ندروستى له‌ش ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ده‌بێته هۆى دروستبوونى زیپكه. بۆیه پێویسته هه‌تا ده‌توانرێت فشارى ده‌روونى كه‌م بكرێته‌وه. چه‌ندان رێ هه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى فشاره ده‌روونییه‌كان وه‌كو وه‌رزشكردن و گوێگرتن له مۆسیقا و یان یۆگا كردن.