تۆماری مه‌ده‌نی ته‌واوی خه‌ڵكی ئیكوادۆر له ئینته‌رنێت بڵاوبوویه‌وه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی و یه‌ك كلیكه‌وه بووه، كه به هه‌ڵه ئه‌نجام دراوه و تۆماره‌كه بۆ ئینته‌رنێت په‌خش كراوه.
داتابه‌یسی تۆماری مه‌ده‌نی سه‌رجه‌م دانیشتووانی
ئیكوادۆر بێ كێشه و به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ركراوه و نوێ كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام دواجار تیمێكی شاره‌زایانی ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی له كۆمپانیای "ڤی پی ئێن مێنتۆر" ئاشكرایان كرد، كه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره له سیسته‌می هه‌ڵگرتنی داته‌به‌یس بوونی هه‌یه و له شوێنی ئه‌وه‌ی ته‌نیا ئه‌وانه‌ی پاسۆرد و ناوی تێپه‌ڕینیان بۆ نێو سیسته‌مه‌كه هه‌یه بتوانن بچنه نێو داتاكانن، كه‌چی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت په‌خش كراوه و هه‌موو كه‌س ده‌توانێ بچێته ناوی سوودی لێ وه‌ربگرێ و داونلۆردی بكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تۆمار و زانیاری وردی زیاتر له 20.8% ملیۆن هاووڵاتی ئه‌و وڵاته له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه بۆ نێو تۆڕی ئینته‌رنێت دزه‌ی كردووه و ئه‌مه‌یش ژماره‌ی ته‌واوی هاووڵاتییانه و ته‌نانه‌ت به‌شێكی تایبه‌تی هه‌یه كه تۆماری مردووانه و ئه‌مه‌یش ئه‌پلۆدی ئینته‌رنێت كراوه.
تۆماری مه‌ده‌نی، ناوی هاووڵاتییان و مێژووی له‌دایكبوون، شوێنی له دایكبوون و ناونیشانی خانوو و دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژماره‌ی ناسنامه‌ی نیشتمانی و زانیاری له‌باره‌ی كار و ژماره‌ی مۆبایل و ئاستی خوێندن، جیا له‌و تۆماره زیاتر له حه‌وت ملیۆن تۆماری دارایی و چۆنیه‌تی خه‌رجییه‌كانی ئه‌و وڵاته و 2.5 ملیۆن تۆماری ئۆتۆمبێل و خاوه‌نه‌كانیان سه‌رجه‌میان له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوبوونه‌ته‌وه و ئاڵۆزییه‌كی گه‌وره‌یان دروست كردووه.