ئەڵۆنسۆ بەیەكجاری واز دێنێ
چاڤی ئەڵۆنسۆی ئەستێرەی ئیسپانی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی كۆتای ئەم وەرزە بەیەكجاری واز لە یاریكردنی تۆپی پێ دێنێ.
رۆژنامەی (بیڵد)ی ئەڵمانی بڵاوی كردەوە: ئەڵۆنسۆ سەرۆكایەتیی یانەی بایرن میونشنی ئاگادار كردووەتەوە كە كۆتای ئەم وەرزە نییەتی وازهێنانی یەكجارەكی لە یاریكردنی تۆپی پێ هەیە.
رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە چاوەڕوان دەكرێ سەرۆكایەتیی یانەی بایرن میونشن ساڵی داهاتوو كارێكی كارگێڕی بە ئەڵۆنسۆ بدات دوای ئەوەی بەیەكجاری وەك یاریزان وازی هێنا.
جێی باسە ئەڵۆنسۆی تەمەن 35 ساڵ ماوەی دوو وەرز و نیوە لە ریزی یانەی بایرن میونشن یاریی دەكات دوای ئەوەی لە 2014 یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی جێهێشت و پێشتریش لە ریزی یانەكانی ریال سۆسیدادی ئیسپانی و لێڤەرپوولی ئینگلیزی یاریی كردبوو.
وشە -
ئامانج ئهكرهم