بەم جۆرە وێنە بگریت هاک دەکرێی

:: AM:11:20:19/01/2017 ‌
بە گوێرەی نوێترین توێژینەوە ، کە پەیمانگەی نیشتمانیی ژاپۆن ئەنجامی داوە، دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی وێنەی خۆیان بە شێوەیەک دادەنێنە سەر تۆڕەکانی ئینتەرنێت، کە تێیدا دوو پەنجەی دەستیان وەک هێمای سەرکەوتن بەرز کردووەتەوە، مەترسییەکی زۆری هاککردنی کۆمپیوتەر و ئامێرەکانی تریان لەسەرە.

لە هەواڵێکدا کە پێگەی Telegraphی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، ئەو توێژینەوەیە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە بڵاوکردنەوەی وێنەکان بەو شێوەیە، دەبێتە هۆی ئەوەی کە خۆتان هاریکاریی هاککەران بکەن، لەوەی کە بتوانن بە شێوەیەکی ئاسان هاکتان بکەن.

توێژینەوەکە ئاشکرای کردووە، کە هاککەران ئەو جۆرە وێنەنانە بەکار دەهێنن و بە زوومکردنی وێنەکە، شێوازی هێلکاری و وردەکارییەکانی ناو پەنجەمۆری کەسەکە دەدۆزنەوە و ئەمەش بەکار دەهێنن بۆ هاککردنی.

توێژەران جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، کە هاککەران دەتوانن سوود لەو وێنانە وەرگرن و بە هۆیەوە دوای هاککردنی کۆمپیوتەر و مۆبایلە هۆشمەندەکان، هاوکات دەست بەسەر هەژماری کەسەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشدا بگرن، ئەوە جگە لەوەی کە رەنگە بتوانن دەست بە سەر کارتی بانکیی ئەو کەسەشدا بگرن و هەموو ئەمانەش تەنیا بە هۆی ئەو وێنەیەوە کە تێیدا پەنجەکانیان بە رووی کامێرادا دەرخستووە.

سەرچاوە: سپوتنیک


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی