شاره‌زایانى بوارى وزه به رژدى سه‌یرى رووداوى هێرشكردنه سه‌ر سعوودیه ده‌كه‌ن و دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه نزیكه‌ى 30 ساڵ ده‌بێت رووداوى له‌م جۆره له بازاڕى نه‌وتى دنیا رووى نه‌داوه و پێشبینى ده‌كه‌ن له نزیكترین كات نرخى به‌رمیلێك نه‌وت بگات به 100 دۆلار.
ماڵپه‌ڕى ساسه پۆست ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا چه‌ندان زانیارى و شرۆڤه‌كردنى خستووه‌ته‌ڕوو سه‌باره‌ت به لێكه‌وته‌كانى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر كۆمپانیاى ئارامكۆى سعوودى. له راپۆرته‌كه هاتووه كاتێك هێرشه‌كه له رۆژى شه‌موو روویدا، یه‌كه‌م پرسیار كه له زه‌ینى شاره‌زایان دروست بوو ئه‌وه بوو: رۆژى دووشه‌م له بازاڕى نه‌وت چى رووده‌دات؟ دواتر كۆمه‌ڵێك پێشبینى و نیگه‌رانى بۆ رۆژى دووشه‌م هه‌بوو كه رۆژى یه‌كه‌مى بازاڕى نه‌وته له هه‌فته‌دا.
له راپۆرته‌كه هاتووه "ئه‌وه‌ى رووى دا له سه‌رووى پێشیینیه‌كان بوو چونكه نرخى نه‌وت به رێژه‌ى 15 % به‌رز بووه‌وه". ئه‌مه‌یش رووداوێكى ده‌گمه‌نه له بازاڕى نه‌وت له‌ماوه‌ى 29 ساڵى رابردوو به‌مشێوه‌یه نه‌بووه، ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێت له مانگى ئابى ساڵى 1990 كاتێك عێراق كوێتى داگیركرد و به‌رهه‌مى نه‌وتى عێراق و كوێت وه‌ستا، هه‌روه‌ها رووداوێكى تریش كۆنتر له‌م شێوه‌یه رووى دا ئه‌ویش له‌سه‌روبه‌ندى كۆده‌تاكه‌ى ئێران بوو له ساڵى 1979.
له‌ڕووى ئابوورییه‌وه چى رووى دا؟
هه‌رچه‌نده حووسییه‌كان به‌رپرسیارێتى خۆیان له رووداوه‌كه راگه‌یاندووه، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه و چه‌ندان وڵاتى تر متمانه‌یان به حووسییه‌كان نییه و گومان له ئێران ده‌كه‌ن هێرشه‌كه‌ى ئه‌نجامدا بێت، له‌ڕووى سه‌ربازییه‌وه هێرشه‌كه هه‌ر چۆنێك بێت و بكه‌ره‌كه‌ى كێ بێت ئه‌مه به‌لاى شاره‌زاییانى كه‌رتى وزه‌وه گرنگ نییه، ئه‌وان له‌ڕوانگه‌یه‌كى ئابوورییه‌وه به‌م جۆره وه‌سفى رووداوه‌كه ده‌كه‌ن:
سعوودیبیه له 10% به‌رهه‌مى نه‌وتى دنیا دابین ده‌كات، ئه‌م رووداوه‌یش وایكردووه رێژه‌ى به‌رهه‌مى سعوودیه به برى پێنج ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا كه‌م ببێته‌وه، واته ئه‌نجامه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه به‌رهه‌مى نه‌وت له بازاڕه‌كانى دنیا به رێژه‌ى 5% كه‌متر ده‌بێته‌وه. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاویش كراونه‌ته‌وه تا چه‌ند مانگێكى تر كه‌موكوڕییه‌كانى كۆمپانیاى ئارامكۆ چاك ناكرێته‌وه، كه‌واته له‌ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند مانگه‌كه‌دا خستنه‌ڕووى نه‌وت له بازاڕه‌كان كه‌م ده‌بێته‌وه و خواست زیاد ده‌بێت، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات نرخى نه‌وت زیاتر بێت.
جگه له به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌كه چ چاره‌سه‌رێكى تر هه‌یه؟
ماڵپه‌ڕى ساسه پۆست كه له زانیارییه‌كانى پشتى به ئاژانسى بلۆمبێرگى ئه‌مه‌ریكى به‌ستووه، به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌ڵێ نه رێكخراوى ئۆپیك نه سعوودیه ناتوانن به په‌له كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن. بۆیه ده‌بێت بیر له رووسیا بكرێته‌وه، به‌ڵام رووسیایش ماوه‌یه‌كه به‌ده‌ست پیسبوونى نه‌وتى خاوه‌وه ده‌ناڵێنى و ناچار بووه ئاستى به‌رهه‌مى كه‌م بكاته‌وه، له دواى رووداوه‌كه‌یش هیچ به‌رپرسێكى رووسى باسى له‌وه نه‌كردووه ئاستى به‌رهه‌مهێنان زیاد بكات.
چاره‌سه‌رێكى تر ئه‌وه‌یه وڵاتان ده‌ست به یه‌ده‌گى نه‌وتى خۆیان بگرن، مه‌به‌ست له نه‌وتى كۆگاكراوه. لێره‌دا پرسیارێكى تر دێته پێشه‌وه ئایا چ وڵاتێك هێنده نه‌وتى یه‌ده‌گى هه‌یه، بتوانێ كه‌مبوونى حه‌وت ملیۆن به‌رمیلى رۆژانه پڕ بكاته‌وه؟ چین گه‌وره‌ترین كڕیارى نه‌وتى سعوودیه‌یه یه‌ده‌گى نه‌وتى دیار نییه. ئاژانسى وزه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ڵێ ده‌بێت به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه ده‌ست به‌م یه‌ده‌گه‌وه بگرن. ته‌نیا ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێ بۆ ماوه‌یه‌ك خۆى رابگرێ چونكه 645 میلۆن به‌رمیلى كۆگاكراوى هه‌یه.
خراپتر به رێگه‌وه‌یه؟
لێره‌دا راپۆرته‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خاڵێكى سیاسى كه ئه‌گه‌رى هه‌یه له‌م خاڵه‌وه نرخى نه‌وت زیاتر به‌رز بێته‌وه، ئه‌ویش به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هێرشه‌كه‌یه. به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه و به‌ریتانیا ماوه‌ى دوو رۆژه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌وان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى توند ئاماده‌ن، بۆیه ئه‌گه‌رهاتوو ئێران تۆمه‌تبار بكرێت و هێرشى بكرێته سه‌ر چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نه‌وت له بازاڕه‌كانى دنیا نرخه‌كه‌ى زۆر به‌ره‌و سه‌ر هه‌ڵبكشێ.
100 دۆلار گره‌نتییه
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات، هیچ چاره‌ییه‌ك نییه نرخى به‌رمیلێك نه‌وت بۆ 100 دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه. یۆ ئه‌مه‌یش چوار هۆكارى دیار كردووه:
1- كڕیارى نوێى نه‌وت له بازاڕ ده‌رده‌كه‌ون، بۆ نموونه سعوودیه یه‌كێك ده‌بێت له كڕیاره‌كان چونكه خۆى بۆ به‌نزین و سووته‌مه‌نى تر کحەموکووڕی ده‌بێت.
2- داكه‌وتنى ئابوورى دنیا دووره: سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى پێشتر پێشبینى ده‌كرد داكه‌وتنى ئابوورى له دنیا روو بدات، كه‌چى ئێسته دووپات له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌كاته‌وه هیچ داكه‌وتنی ئابوورى له ئارا نییه.
3- چین و ئه‌مه‌ریكا له دانوستاندنى بازرگانیدان
4- ژماره‌ى بیرلێدانى نه‌وتى ئه‌مه‌ریكا كه‌م بووه‌ته‌وه و بۆ ماوه‌ى چوار هه‌فته‌یه ئاستى به‌رهه‌مێنانى نه‌وت له ناو ئه‌مه‌ریكا كه‌مى كردووه.