زۆر كه‌س ناوی "دێڤید ڕایس ئه‌چیسۆن"ی نه‌بیستووه، له‌كاتێكدا ئه‌و یه‌كێكه له سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام خۆشی كه خه‌به‌ری بۆیه‌وه به‌وه‌ی زانی.
له چواری ئادار/ مارسی 1849، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی "جێمس بۆلك" ته‌واو بوو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌م بوو، ئه‌و ڕۆژه‌ش له ئه‌مه‌ریكا پشووه، سه‌رۆكی نوێ دانه‌نرا، به‌ڵام به‌پێی ده‌ستووری وڵات، ده‌بێ كه‌سێك شوێنه‌كه وه‌رگرێ و بۆشایی یاسایی و ده‌ستووری دروست نه‌بێ، ئه‌و كه‌سه‌ش لو ڕۆژه‌دا كه بووه به سه‌رۆك، "دێڤید ڕایس ئه‌چیسۆن" بوو.
دێڤد كه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی یه‌ك ڕۆژ بوو له نێوان سه‌رۆكی یازده و سه‌رۆكی دوازده‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌هۆی ئه‌وه بوو كه سه‌رۆكی نوێ ئاماده نه‌بووه له ڕۆژی پشوودا سوێندی یاسایی و ده‌ستووری بخوات، ماوه‌ی سه‌رۆكی پێشووش له سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆ كۆتایی هاتبوو، بۆیه ئه‌چیسۆن ده‌بێته سه‌رۆكی كاتی.
به‌پێی زانیارییه مێژووییه‌كان، سه‌رۆك زۆربه‌ی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی نوستوو بووه، چونكه ئه‌و وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیران، ڕۆژی پێشتر زۆر ماندوو بووه و پێویستی به پشوویه‌كی زۆر بووه.
دێڤید له نێوان ساڵانی (1807- 1886) ژیاوه، هه‌ر به گه‌نجی ماوه‌ی شه‌ش ساڵ بووه به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیران.