زانایانی بواری جینۆگرافیک، هەڵستاون بە ئەنجامدانی توێژینەوەیەک، بە مەبەستی پۆلێنکردنی نەتەوەکان بە گوێرەی پێکهاتەی جینەتیکییان، کە ناشناڵ جیۆگرافیک سەرپەرشتی توێژینەوەکەی کردووە و لە ساڵی 2005ەوە دەستی پێ کردووە.
ئامانج لەو توێژینەوەیە بریتی بووە، لە یەکلاکردنەوەی رەگەز و رەچەڵەکی نەتەوە جیاجیاکان پێوەندییەکانی نێوانیان.
ئەوەی جێگەی سەرنجە لەم توێژینەوەیەدا، ئەو ئەنجامەیە کە لە بارەی رەچەڵەکی عەرەبەکانەوە پێی گەیشتووە، بە شێوەیەک کە لە ئەنجامی شیکارییەکانی بۆ جینەتیکی چوار وڵاتی عەرەبی، گەیشتووەتە ئەو ئەنجامانەی خوارەوە:
بە گوێرەی ئەو نموونانەی توێژینەوەکەی وەری گرتوون، رەچەڵەگی %68ی میسڕییەکان دەگەڕێتەوە بۆ باکووری ئەفریقا، %4یان دەگەڕێتەوە بۆ جووەکان، %3شیان دەگەڕێتەوە بۆ رۆژهەڵاتی ئەفریقا و ئاسیای بچووک و باشووری ئەورووپا و تەنیا %17یان دەگەڕێتەوە بۆ عەرەب.
بەڵام ئەنجامەکانی توێژینەوەکە سەبارەت بە کوێتییەکان جیاوازە و ئەوان %84یان رەگیان دەگەڕێتەوە بۆ عەرەب، %7یان دەگەڕێتەوە بۆ ئاسیای بچووک، %4یان دەگەڕێتەوە بۆ باکووری ئەفریقا و %3شیان دەگەڕیتەوە بۆ رۆژهەڵاتی ئەفریقا.
هاوکات توێژینەوەکە رەچەڵەکی لبنانییەکانی بەم شێوەیە دابەش کردووە، کە %44یان عەرەبن، %14یان جوون، %11یان هی باکوری ئەفریقان، %10یان هی ئاسیای بچووکن، %5یان هی باشووری ئەوروپان و %2شیان هی رۆژهەڵاتی ئەفریقان.
هەرچی سەبارەت بە دانیشووانی وڵاتی توونسە، ئەنجامەکە سەرنجڕاکێشترە، بە شێوەیەک تەنیا %4یان رەچەڵەکیان عەرەبە و ئەوانی تر %88یان لە باکووری ئەفریقاوە، %5یان لە وڵاتانی رۆژئاوای ئەوروپاوە و %2شیان لە ناوەڕاستی رۆژئاوای ئەفریقاوەن.
بەڵام سەبارەت بە رەگ و نیژادی عەرەبی لە وڵاتانی تری ناعەرەبی، ئەوا توێژینەوەکە گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی خوارەوە:
جۆرجیا: رەچەڵەکی %5ی دانیشتووانی دەگەڕێتەوە بۆ عەرەب و هی وڵاتانی تریش بەم شێوەیەی خوارەوە:
ئێران: %56.
گەلی لووهیا لە وڵاتی کینیا: %2.
مەدەغەشقەر: %2.
باکووری قەوقاز (داغستان و ئەبخازیا): %9.
تاجیکستان: %6.
سەردینیا: %3.
باشووری هیندستان: %2.
رۆژئاوای هیندستان: %6.
ئەندەنووسیا: %6.
ئەسیوپیا: %11.