به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ و له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، له دهۆكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 19 پله و نزمترین پله‌ش دوو پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی هه‌ینی ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌مێنێته‌وه و له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، له كاته‌كانی دره‌نگ بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 17 پله و نزمترین پله‌ش یه‌ك پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.