یارییەكانی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان بەڕێوە دەچن

:: AM:11:38:19/01/2017 ‌

ئەمڕۆ پێنجشەم یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان دەست پێ دەكات و سبەی هەینیش بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم لە گەڕی سێیەمی قۆناغی دووەم لە كۆمەڵەی دووەمدا سەعات 2:30ی دوای نیوەڕۆ سێ یاریی گرینگ بەڕێوە دەچن، لە یاریی یەكەمدا یانەی هندرێن لەنێو یاریگەی خۆی لە شاری هەولێر مێوانداریی یانەی شێروانە دەكات، لە یاریی دووەمیشدا یانەی كەركووك لە شاری سلێمانی دەبێتە میوانی یانەی سیروانی نوێ، لە شاری دهۆكیش لە یاریی لووتكەدا هەردوو یانەی گارە و زاخۆ رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.

سبەی هەینیش هەر لە چوارچێوەی یارییەكانی گەڕی سێیەمی قۆناغی دووەم لە كۆمەڵەی یەكەمدا سێ یاریی تر بەڕێوە دەچن، لە یاریی یەكەمدا یانەی هەولێر لەنێو یاریگەی فڕەنسۆ هەریری مێوانداریی یانەی گازی باكوور دەكات.

یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە پیرمام میوانداریی یانەی دهۆك دەكات، لە یارییەكی تریشدا لە شاری سلێمانی یانەی نەورۆز لەنێو یاریگە و جەماوەری خۆیدا مێوانداریی یانەی زێرەڤانی دەكات.

جێی باسە لە ئێستادا هەردوو یانەی نەورۆز و شێروانە بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ پێشەنگی یانەكانی كۆمەڵەی یەكەم و دوومیان گرتووە و بەو هیوایەشن لە یارییەكانی ئەمڕۆ و سبەیاندا بەرامبەر یانەكانی زێرەڤانی و هندرێن سەركەوتن بەدەست بێنن بۆ ئەوەی هەر لە پێشەنگی یانەكان بمێننەوە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م