به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ریكى ئه‌مڕۆ بۆ ئاژانسى رۆیته‌رزى ئاشكرا كردووه، ئه‌مه‌ریكا دۆسیه‌ى هێرشكردنه سه‌ر سعوودیه به ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌دات، به‌ڵام گومانى ئه‌وه‌ى هه‌یه له هه‌ر بڕیارێك رووسیا رووبه‌ڕووى ببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ى ئه‌یلوول، به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ریكى كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه، راى گه‌یاندووه ئه‌مه‌ریكا دۆسیه‌ى هێرشه‌كه‌ى رۆژى شه‌مووى رابردوو كه كرایه سه‌ر كۆمپانیاى ئارامكۆى سعوودى، به ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ده‌دات.
به‌رپرسه‌كه ده‌ڵێ "پێمانوایه ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رۆلى هه‌بێت و سعوودیه‌یش كه هێرشى كراوه‌ته سه‌ر ده‌بێت به‌ره‌و ئه‌نجوومه‌ىن ئاسایش بچێت".
ئه‌و به‌رپرسه روونى نه‌كردووه‌ته‌وه ئه‌مه‌ریكا داواى چ رێكارییه‌ك له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش ده‌كات و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، گومان له رووسیا ده‌كرێت پاڵپشتى ئه‌مه‌ریكا نه‌كات له ناو ئه‌نجوومه‌نه‌كه.
ئه‌مه‌ریكا ئێران له‌و هێرشه تۆمه‌تبار ده‌كات كه رۆژى شه‌مووى رابردوو كرایه سه‌ر دوو دامه‌زراوه‌ى نه‌وتى سعوودیه، به‌هۆى ئه‌م هێرشانه‌یشه‌وه نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كانى دنیا وه‌ستاوه، چونكه له 5% به‌رهه‌مى نه‌وتى دنیا به‌هۆى ئه‌م رووداوه‌وه كه‌مى كردووه.