عه‌بدوڵا لعێبى وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى عێراقى ئاشكراى كردووه، عێراق بچێته ناو رێى ئاوریشمى نوێ كه له‌لایه‌ن چینه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت، بۆ ئه‌مه‌یش ده‌بێت پاره له بانكى وه‌به‌رهێنانى ئاسیا قه‌رز ده‌كات.
رۆژنامه‌ى
سه‌باحى عێراقى كه رۆژنامه‌یه‌كى فه‌رمییه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له راپۆرتێك ئاشكراى كردووه، عێراق به نیازه بچێنه ناو پڕۆژه‌ى رێى ئاوریشمى نوێ كه پڕۆژه‌یه‌كى زه‌به‌لاحى چینه و ئامانج ئه‌وه‌یه 150 له خۆ بگرێت.
له راپۆرته‌كه‌ى سه‌باح هاتووه وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق دوێنێ كۆبوونه‌وه‌ى كردووه و دواتر راگه‌یاندراوێك له لایه‌ن نووسینگه‌ى عه‌بدوڵا لعێبى وه‌زیرى گواستنه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه.
له راگه‌یاندراوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه وه‌زیرى گواستنه‌وه گوتوویه‌تى، عێراق ده‌یه‌وێ له‌م پڕۆژه‌یه ئه‌ندام بێت كه رێڕه‌وى بازرگانى ئاسیا و ئه‌وروپا به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
لیژنه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه‌یش دوێنێ بۆ ئه‌وه كۆبوونه‌وه‌یان كردووه، تا تاوتوێى بابه‌تى ئه‌ندامێتى بكه‌ن له بانكى وه‌به‌رهێنانى ئاسیا، چونكه ئه‌م بانكه قه‌رز به ئه‌ندامانى ده‌دات، بۆ دروستكردنى رێگه‌وبان و هۆكاره‌كانى گواستنه‌وه و گه‌یاندن.
وه‌ك به‌رپرسانى عێراق روونیان كردووه‌ته‌وه، عێراق ئێسته ده‌یه‌وێ له رێى ده‌ریاییه‌وه به‌شدار بێت و به‌نده‌رى فاو له باشوور بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌كار بهێنێ.
چه‌ند ساڵێكه چین پڕۆژه‌ى رێى ئاوریشمى نوێى ده‌ست پێ كردووه، تا ئێسته 80 ملیار یۆرۆى خستووه‌ته وه‌به‌رهێنانه‌وه و نزیكه‌ى 200 ملیار یۆرۆیشى به قه‌رز داوه.