بۆ یەكەمجار، لێكۆڵینەوەیەكی زانستی لە بەڕازیل ئاشكرای كردووە كە شەمشەمەكوێرە خوێنی مرۆڤیش دەمژێت، كە پێشتر باوەڕ وابوو تەنیا خوێنی باڵندەكان دەمژێت.
دوالێكۆڵینەوە، ئەو ڕاستییەی دەرخستووە كە شەمشەمەكوێرە خوێنی مرۆڤ دەمژێت، ئەوەش دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، بە تایبەتی نەخۆشیی هاریی سەگ و ئەوەش دانیشتووانی ئەو ناوچەیە نیگەران دەكات.
پێشتر وا باو بوو، شەمشەمەكوێرە لەسەر خوێنی باڵندە دەژیت، بەڵام گرووپێكی لێكۆڵەرانی زانكۆی فیدرالی لە بێرنامبۆكۆی بەڕازیل، لە توێژینەوەیەكدا ئەوەیان دەرخست، خوێنی مرۆڤیش دەمژێت.
ئەو لێكۆڵەرانە، 70 نموونەیان لە میزی ئەو شەمشەمەكوێرانە وەرگرت، كە لە باخچەیەكی دیاریكراودا بوون و خوێن دەمژن، بەڵام ئەوان بە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە، تووشی شۆك بوون، كاتێك بینییان كە لە سێ نموونەی میزی ئەوانەدا، بینرا كاریگەریی خوێنی مرۆڤیش هەیە. هەروەها زۆرترین نموونە سەلمێندرا كە خوێنی مریشكی زۆر تێدایە.
لێكۆڵەران ئاماژەیان بەوە كردووە، ئەو ئەنجامانە نیگەرانی و ڕاڕایی لای دانیشتووانی بەڕازیل دروست دەكات، بەوەی ئەگەر هەیە نەخۆشیی بڵاو بێتەوە، وەك هاریی سەگ.