به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى به‌رگرى سعوودیه راى گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى بڕیارى داوه بچێته ناو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ پاراستنى ته‌ناهى كه‌شتیوانى كه‌نداو راگه‌یانراوه.
به‌رپرسێكى باڵاى سعوودیه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ى ئه‌یلوول راى گه‌یاند، شانیشنى سعوودیه بڕیارى داوه بچێته ناو هاوپه‌یمانى پاراستنى كه‌شتیوانى كه‌نداو كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه راگه‌یه‌نراوه.
ئه‌م بڕیاره‌ى سعوودیه‌یش، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك داده‌نرێت له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ى رۆژى شه‌مووى رابردوو كرایه سه‌ر دوو دامه‌زراوه‌ى كۆمپانیاى ئارامكۆى سعوودى.
تا ئێسته به فه‌رمى سعوودیه هیچ زانیارییه‌كى له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره نوێیه ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام رۆژنامه‌كانى سه‌ر به سعوودیه ئه‌م هه‌واڵه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له مانگى ئایارى رابردوو كاتێك چه‌ندان جارێك هێرش كرایه سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له كه‌نداو، ئه‌مه‌ریكا بڕیارى دا هاوپه‌یمانێتى پاراستنى رێره‌وى كه‌شتیوانى دروست بكات.
بۆ ئه‌مه‌یش داواى له‌و وڵاتان كرد به هێز و سه‌ربازه‌وه له‌م هاوپه‌یمانێتییه به‌شدار بن، كه‌چى تا ئێسته سعوودیه ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌ندامبوون له هاوپه‌یمانێتییه‌كه نه‌دابوو. هه‌رچه‌نده دۆناڵد تره‌مپ به ڕاشكاوى داواى له ژاپۆن و چین و ئیمارات و سعوودیه كردبوو له هاوپه‌یمانێتییه‌كه به‌شدار بن.