ماڵپه‌ڕێكى به‌ناوبانگى عێراقى ئاشكراى كردووه، برازاكه‌ى په‌رله‌مانتار عالیه نسه‌یف كه به تۆمه‌تى وه‌رگرتنى به‌رتیل گیرابوو، هه‌رچه‌نده ددانیشى به تاوانه‌كه‌ى ناوه به كه‌فاله‌تى 20 ملیۆن دینار ئازاد كراوه.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى كه ماڵپه‌ڕێكى به‌ناوبانگى عێراقییه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ى ئه‌یلوول ئاشكراى كردووه، محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر به كه‌فاله‌تى 20 ملیۆن دینار ئازاد كراوه.
محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر برازاى په‌رله‌مانتار عالیه نسه‌یفه و هاوكارى سكرتێریشى بووه، به‌ر له 20 رۆژ له لایه‌ن هێزێكى سه‌ر به نووسینگه‌ى پشكنه‌رى گشتى وه‌زاره‌تى ناوخۆ گیرابوو. به‌تۆمه‌تى وه‌رگرتنى سه‌رانه و به‌رتیل.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، پێشتر به‌ڵگه‌یه‌كى دادگاى ره‌سافه بڵاو كراوه‌ته‌وه، له به‌ڵگه‌كه ده‌رده‌كه‌وێ محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر ددانى به تاوانه‌كه‌ى ناوه و ته‌نیا به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌ڵێنى به یه‌كێك داوه مۆڵه‌تى دانانى به‌نزیخانه‌ى بۆ وه‌ربگرێت، 60 هه‌زار دۆلارى لێ وه‌رگرتووه، كه‌چى ئه‌مڕۆ به كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و راپۆرتانه‌ى بڵاو ده‌كرێنه‌وه، كه‌سوكارى به‌رپرسانى عێرق هۆكارێكن بۆ به‌ره‌ودان به گه‌نده‌ڵى.