چەقۆیەک لەناو سکی سەگێکدا دەرهێنرا

:: AM:11:41:19/01/2017 ‌
میکی، ناوی ئەو سەگەیە، کە لە ماوەی رابردوودا هەڵستا بوو، بە قووتدانی چەقۆیەکی ئاسن، بەڵام لە بەختی خۆی توانی رزگاری ببێت.

بە گوێرەی زانیارییەکان، چەقۆکە دوای ئەوەی سەگەکە قووتی داوە، بە هیچ شوێنێکی مەترسیداردا نەچەقیوە، بەڵکو کەوتووەتە ناو گەدەی و لەوێش بە شێوەیەک شوێنی خۆی گرتووە، کە نەبووەتە هۆی دروستکردنی مەترسی لەسەر ئەو سەگە.

سەرەتای ئاشکرابوونی ئەوەش کە چەقۆیەک لە سکی ئەو سەگەدا هەیە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە خاوەنی سەگەکە، هەستی بە هەبوونی دەنگێکی هاشێوەی جیڕەجیڕی ئاسن کردووە، لەناو سکی سەگەکەیدا و هەر بۆیەش بردوویەتیە لای پزیشکی ئاژەڵان، کە ئەمەش دوای سێ مانگ لە قووتدانی چەقۆکە بووە لەلایەن میکییەوە.

دواجار لە نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوودا، توانرا ئەو چەقۆیە لە سکی سەگەکە دەربهێنرێت و ئەو پزیشکەی ئاژەڵانیش کە نەشتەرگەرییەکەی ئەنجام داوە، رای گەیاندووە کە میکی بە شێوەیەکی زۆر سەرسوڕهێنەر رزگاری بووە و توانیویەتی بژیێت، لە کاتێکدا کە بۆ ماوەی سێ مانگ چەقۆیەک کە درێژییەکەی 20 ساانتیمەترە، لە سکیدا بووە.





وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی