دەموچاوت بخەیتە ناو ئامێری کۆپی کردن چی روودەدات؟

:: AM:11:43:19/01/2017 ‌
رەنگە لای ژمارەیەک لە خەڵک پرسیار بێت، کە ئەگەر لە بری کاغەزێکی نووسراو یان وێنەیەک، رووخساری مرۆڤ لەناو ئامێری کۆپی کردن دابنرێت، چی دەبێت و چۆنی چاپ دەکات.

ئەوەی لەم گرتە ڤیدیۆیەی خوارەوە دەردەکەوێت، گەنجێکە کە هەڵدەستێت بە وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە بە شێوەیەکی پڕاکتیکی و تێیدا چەند جارێک لە رێگەی ئامێرەکەوە وێنەی خۆی دەگرێت، بەڵام بە هۆی رووناکیی ژوورەکەوە وێنەکە بە باشی چاپ نابێت، کە هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە سەری مرۆڤ وەک کاغەز نییە، کە بتوانرێت ئامێرەکەی بە تەواوی لەسەر دابنرێت، بۆ ئەوەی رووناکیی لێ نەچێتە ژوورەوە.

سەرچاوە: سپوتنیک





وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی