بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ى سعوودیه، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق فه‌رمانى كردووه هێزه‌كانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى له سنووره‌كانى سعوودیه دوور بكه‌ونه‌وه و سه‌رچاوه‌كانیش ده‌ڵێن مه‌ترسى هه‌یه حه‌شد گوێڕایه‌ڵى فه‌رمانه‌كه نه‌بێت و له به‌رانبه‌ر دراوسێكان عادل عه‌بدولمه‌هدى شه‌رمه‌زار بێت.
به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ى ئهیلوول ئاشكراى كردووه، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق فه‌رمانى كردووه، هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له ناوچه سنوورییه‌كانى نێوان عێراق و سعوودیه بكشێنه‌وه و له شوێنى ئه‌وان سوپاى عێراق ئه‌ركى ته‌ناهى ناوچه‌كه له ئه‌ستۆ بگرێت.
به‌رپرسه‌كه به رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دیدى راگه‌یاندووه، سه‌رۆك وه‌زیران داواى له چه‌ند هێزێكى حه‌شد كردووه له ناوچه سنوورییه‌كانى بكشێنه‌وه و هێزه‌كانى سوپاى عێراق و پاسه‌وانى سنوور له ناوچه‌كه بن، ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكه بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ى سعوودییه‌كان چونكه به بوونى هێزه‌كانى سه‌ر به ئێران له‌سه‌ر سنوورى باكورى وڵاته‌كه‌یان هه‌ست به نیگه‌رانى ده‌كه‌ن.
به‌رپرسه‌كه ناوى ئه‌و هێزانه‌ى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى ئاشكرا كردووه، كه داواكه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدییان ئاراسته كراوه، ئه‌وانیش بریتین له گرووپه‌كانى كه‌تائیبى حزبوڵاى عێراقى، نوجه‌با، لیواى توفوف، سه‌ید شوهه‌دا، ئیمام عه‌لى، موتارى سه‌قه‌فى و چه‌ندان هێزى تر. هه‌موو ئه‌و هێزانه‌یش له ناوچه‌كانى نوخه‌یب و ههباییه و مهزاڕب عنزه و به‌یار حه‌جاج و چه‌ندان ناوچه‌ى تر‌ى بیابانى سه‌ماوه و بیابانى باشوورى ئه‌نبار جێگیرن.
هه‌رچه‌نده پێشتر به‌رپرسانى ته‌ناهى عێراق و سعوودیه پێوه‌ندییان هه‌بووه و دووپاتیان له‌سه‌ر پاراستنى ته‌ناهى سنووره‌كان كردووه‌ته‌وه و هه‌وڵیان داوه هاوئاهه‌نگیان له بوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م جاره فرمانهكهى عادل عه‌بدولمه‌هدى له ڕوانگه‌یه‌كى تره‌وه دێت.
چونكه له چه‌ند رۆژی رابردوودا، دواى ئه‌وه‌ى هێرش كرایه سه‌ر سعوودیه، هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كان گومانیان له عێراق كرد و زانیارى ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه مووشه‌كى جۆرى كرۆز له عێراقه‌وه ئاراسته‌ى سعوودیه كراوه.
له‌برى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى دۆسیه‌ى پاراستنى ناوچه‌كه به هێزه‌كانى سوپاى عێراق دراوه له‌وانه فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌نبار و ئۆپراسیۆنه‌كانى باده‌یه و فوڕاتى ناوه‌ڕاست دراوه، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى پاراستنى سنوور. درێژ سنووره‌كه‌یش 800 كلیۆمه‌تر ده‌بێت.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تى ده‌ركردنى فه‌رمانه‌كه‌یش ئه‌وه روون كراوه‌ته‌وه، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق داواى له فالح فه‌یازى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى حه‌شدى شه‌عبى و عوسمان غانمى سوپاسالارى عێراق و عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاریده‌ده‌رى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان كردووه، كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هیچ ئۆپراسیۆنێكى له‌م جۆره ئه‌نجام نه‌درێت كه عێراق له به‌رده‌م دراوسێكانى شه‌رمه‌زار بكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گومان ده‌كرێت ئه‌و هێزانه گوێڕایه‌لى فهرمانهكهى عادل عه‌بدولمه‌هدى بن، به‌رپرسه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق گوتوویه‌تى "دیار نییه ئه‌و هێزانه چه‌ند پێشوازى له فرمانه‌كه ده‌كه‌ن و پابه‌ندى بڕیاره‌كانى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌بن".
له‌ماوه‌ى رابردوودا عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق چه‌ندان جار بڕیارى ده‌ركردووه، به‌ڵام زۆرینه‌ى لایه‌نه‌كانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى بڕیاره‌كه‌یان فه‌رامۆش كردووه، له‌وانه بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گرووپه‌كانى حه‌شد و تێكه‌ڵبوونیان به هێزه عێراقییه‌كان و دانانى چه‌ك و هه‌روه‌ها دوورخستنه‌وه‌ى جبه‌خانه‌كانى حه‌شد له ناو شاره‌كان. هه‌موو ئه‌و رووداوانه وا ده‌كات گومان له‌وه بكرێت ئه‌م جاره‌یش حه‌شد پابه‌ندى بڕیاره نوێیه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى نه‌بێت.
چاودێرانى سیاسى له‌باره‌ى فهرمانهكهى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ڵێن، چوڵكردنى ناوچه سنوورییه‌كانى سعوودیه كارێكى ئه‌رێنییه و په‌یامێكى باشه به سعوودیه ده‌درێت، به‌ڵام گره‌نتى جێبه‌جێكردنى نییه، چونكه له مانگى ته‌مووزى رابردوویش عادل عه‌بدولمه‌هدى فه‌رمانى رێكخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ركردووه و كه‌چى چه‌ندان لایه‌نى حه‌شد پابه‌ندى فه‌رمانه‌كه نه‌بوون.
ئه‌حمه‌د دلیمى شاره‌زا له كاروبارى ته‌ناهى له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌بى جه‌دید" ئاشكراى ده‌كات ئه‌وه یه‌كه‌م جار نییه عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌م داوایه بكات. ئه‌حمه‌د ده‌ڵێ "پێشتر عادل عه‌بدولمه‌هدى داواى كردووه هێزه‌كانى حه‌شد له نوخه‌یب و جورف سه‌خه‌ر و عوێستا و عۆجه و چه‌ندان ناوچه‌ى تر بكشێننه‌وه، به‌ڵام به ته‌واوى بڕیاره‌كانى ره‌ت كراونه‌ته‌وه". دووپاتى ده‌كاته‌وه له‌وانه‌یه ئه‌مجاره عێراق له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى رژدتر بێت، چونكه نایه‌وێ جارێكى تر پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ سعوودیه بپچڕێت.
ئه‌حمه‌د دلێمى له كۆتایى قسه‌كانى ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌م ناوچانه رووبه‌ڕووى داگیركارى داعش نه‌بوونه‌ته‌وه، بۆیه له بنه‌ڕه‌تدا پێویست ناكات له‌وێ بن، به‌ڵكو ته‌نیا هێزه‌كانى پاسه‌وانى سنوور ده‌توانن ناوچه‌كه بپارێزن.
له دواى جه‌نگى كوێته‌وه نزیكه‌ى 20 ساڵ پێوه‌ندى عێراق و سعوودیه تێكچوو، به‌ڵام له دواى 2010 وه عێراق و سعوودیه كار بۆ به‌هێزكردنى پێوه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌ن، بۆیه چه‌ندان رێككه‌وتنى ئابوورى و ته‌ناهییان له ماوه‌ى رابردوودا واژوو كردووه.