كارڤاخال ماوەی مانگێك هیچ یارییەك لەگەڵ ریال مەدرید ئەنجام نادات
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی تووشی كێشەیەكی گەورە دەبێتەوە بەهۆی لەدەستدانی دانی كارڤاخالی بەرگریكاری لای راستی تیپەكەی بۆ ماوەی مانگێك.
رۆژنامەی (ماركا)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: كارڤاخال تا مانگی داهاتوو ناتوانێ هیچ یارییەك بۆ یانەی ریال مەدرید ئەنجام بدات بەهۆی ئەو ئەنگاوتنەی لە رانیدا تووشی هاتووە لە یارییەكەی ئەم هەفتەیەدا بەرامبەر یانەی سڤیلییە لە خولی ئیسپانیا.
رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە رەنگە كارڤاخال تا یارییەكەی یانەی ریال مەدرید لە یاریی چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی ناپۆلی ئامادە نەبێت كە بڕیارە رۆژی 15ی مانگی داهاتوو بێتە ئەنجامدان.
ئەنگاوتنی كارڤاخال دەبێتە هەلێك بۆ دانێلۆی بەرگریكاری بەڕازیلی بۆ ئەوەی تواناكانی خۆی بۆ زێنەدین زێدانی راهێنەری فڕەنسی بسەلمێنێ كە ماوەیەكە لەلایەن هاندەرانی یانەی شاهانەوە رەخنەیەكی توندی ئاراستە دەكرێ.
وشە -
ئامانج ئهكرهم