زانایان: زۆرخواردنی هێلكە مەترسیدار نییە

:: PM:07:19:18/09/2019 ‌

زانایان لە زانكۆی تەكساسی ئەمەریكی دوو زانیاریان بەناڕاست خستەوە بەوەی زۆرخواردنی هێلكە كاریگەرییەكی مەترسیداری لەسەر دڵی مرۆڤ و لوولەكانی خوێنی هەیە و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە زیاتر دەكات. 

وەك ماڵپەڕی " Texas Tech Today"، بڵاوی كردەوە لە شەستەكانی سەتەی رابردوو كۆمەڵەی ئەمەریكا بۆ نەخۆشی دڵ رای گەیاند كە نابێت مرۆڤ لە ماوەی یەك هەفتەدا زەردێنەی سێ هێلكە بخوات، ئەوەش بۆ كەمكردنەوەی رێژەی كۆلیسترۆڵ، كە دەبێتە هۆی تووشبون بە نەخۆشی دڵ و لوولەكانی خوێن.

بەمەبەستی دووپاتكردنەوەی راستی و ناراستی ئەو زانیارییە زانایانی زانكۆی تەكساس تاقیكردنەوەیەكیان ئەنجام دا كە 48 كەس بەشداریاتن تیایدا كرد و ئەوان بەپێی خواستی خۆیان هێلكەیان ئامادە كرد و چاودێری خواردنیان بۆ هێلكەكان كرد و ئەنجامەكان دەریان خست كە خواردنی هێلكە مانای بەرزبوونەوەی رێژەی چەوری تێر و هۆكار بۆ نەخۆشی دڵ و لوولەكانی خوێن نادات، بۆیە توێژەران دەڵێن كە هێلكە ئەوكات زیانی هەیە ئەگەر لەناو كەرە و لەگەڵ هۆت دۆگ و گۆشتی بەراز ببرژێندرێت، وەك زۆرێك لە ژەمی بەیانی دەیخۆن. 

زانایان هەمان تاقیكردنەوەیان بۆ زانینی كاریگەری زۆرخواردنی هێلكە بۆ سەر ئاستی شەكرەی خوێن دووبارە كردەوە و بۆیان دەركەوت كە خواردنی هێلكە بێ زیادكردنی مادەی تر، دەركەوت كە هیچ كاریگەرییەكی نەرێنی بۆ سەر ئاستی گلوكۆز لە خوێن نییە، بۆیە بۆیان دەركەوت كە بڕێكی دیاریكراو نییە بۆ خواردنی هێلكە لەلایەن مرۆڤی ئاساییەوە.    




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل