كاریگەری چا بۆ سەر مێشك

:: PM:07:35:18/09/2019 ‌

توێژینەوەیەكی نوێ دەری دەخات كە چا لەپاڵ گرنگییەكەی بەوەی بڕێك حەسانەوە بە مرۆڤ دەبەخشێت، بۆ مێشكیش سوودی هەیە، وەك رۆژنامەی "ئیندپێندنت"ی بەرتانی باسی دەكات.

وەك لە توێژینەوەیەكی زانكۆی سەنگاپووری نیشتیمانیدا هاتووە، ئەو كەسانەی بەرێكوپێكی چا دەخۆنەوە، ناوچەكانی مێشكیان رێكخراوترە بە بەراورد بەوانەی چا ناخۆنەوە، كە ئەو ناوچانەی مێشك پێوەستن بە هۆشیاری مرۆڤەوە و لە شێوانی پێوەست بەتەمەنداچوونەوە دەیپارێزن. 

توێژەرانی ئەو زانكۆیە بە هاوكاری هەردوو زانكۆی ئیسیكس و كامبرێج لە بەریتانیا دەستیان كرد بە شیكردنەوەی داتاكانی وێنەی تیشكی دەماری بۆ 36 كەسی بەتەمەن لە سەرووی 60 ساڵ، جیا لە پێوانی خواردنەوەی چا، هۆكاری تریشیان رەچاو كرد وەك باری تەندروستی و شێوازی ژیان و خۆشگوزەرانی و دۆخی دەروونی.

بەپێی ئەنجامەكان كە لە گۆڤاری زانستی "پیری"، بڵاو كرایەوە ئەو بەشدارانەی چای سەوز یان رەشیان بە بەردەوام خواردووە، بەڵایەنی كەم چوار جار لە هەفتەیەك بۆ ماوەی 25 ساڵ، ناوچەكانی مێشكیان رێكخراوترە بە بەراورد بەوانەی نەیانخواردووەتەوە. فنگ لی، سەرۆكی تیمی توێژینەوەكە دەڵێت، ئەنجامەكانمان یەكەم بەڵگە دەدات لەسەر بەشداری ئەرێنی خواردنەوەی چای و كاریگەری لەسەر بنیاتی مێشك و خواردنەوەی رێكوپێكی چا لە شێوانی بەهۆی تەمەنی هۆشیاری مرۆڤ دەپارێزێت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل