باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد، گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ جێبه‌جێ كردنی پێدانی قه‌رز له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به عێراق، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی لێكگه‌یشتنێكی ئابووری و دیپلۆماسی بووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، ئه‌و لێكگه‌یشتنه دیپاۆماسیانه گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی كۆتایین، بۆ گره‌نتی پێدانی قه‌رز له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له بازاڕه‌كانی جیهان بۆ دراو و سه‌رمایه‌داری پێگه‌ی به‌هێزی هه‌بێت.
ئاماژه دراوه، عێراق ده‌توانێ له مه‌ودوا قه‌رز بكات به سوویه‌ك كه هاوشێوه و هاوبڕه له‌گه‌ڵ ئه‌و پاره‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا قه‌رزی بكات و سووی ده‌خرێته سه‌ر، ده‌توانرێ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ش به‌كاربهێنرێ بۆ دابین كردنی خۆراك و ئاو و شوێنی نیشته‌جێبوون و دڵنیایی ته‌ندروستی بۆ ته‌واوی عێراق و سوود وه‌رگرتنی عێراقییه‌كان له سیسته‌می خوێندن، تا كۆمه‌ڵگه‌كه داهاتوویه‌كی گه‌شی هه‌بێت.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، گره‌نتی قه‌رزه‌كان ئاماژه‌یه‌كه له جێگیری عێراق و هه‌وڵدان بۆ پێشكه‌وتن، ئه‌مه‌ش بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه تایبه‌تییه‌كان له چاكسازی ئابووری كاریگه‌ری به‌هێزی بۆ گه‌لی عێراق ده‌بێت، باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاش به گوێره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه و له چوارچێوه‌ی ئه‌و ستراتیجه به وردی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق كار ده‌كات، بۆ گره‌نتی ئه‌و هه‌ڕه‌شه ئابوورییانه‌ی ئێسته ڕووبه‌ڕووی عێراق بوونه‌ته‌وه، به‌جۆرێك كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دراو دروست نه‌بێ، دوای له‌ناوبردنی داعش‌یش له وڵاته‌كه‌دا.
له كۆتاییدا نووسراوه، گره‌نتی قه‌رزی سه‌روه‌ری بۆ عێراق، پشتیوانییه‌كی تری عێراق وه‌ك هاوبه‌شێكی ستراتیجی و جێگری و جێباوه‌ڕی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.