سۆران عەلی یەکەم بەرهەمی بڵاو کردەوە

:: PM:09:25:18/09/2019 ‌
گۆرانیبێژی لاوی کورد، سۆران عەلی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، لینکی کلیپێکی نوێی بڵاو کردەوە بەناوی "بیرت دەکەم"، هاوڕێ و هونەرمەندەکان هیوای بەردەوامی بۆ دەخوازن.

گۆرانیبێژی لاو "سۆران عەلی" یەکەمین کلیپی خۆی بە ناوی "بیرت دەکەم"، کە وەک خۆی ئاماژەی پێ کردووە، تێکستەکەی لەلایەن "میران عەلی" نوسراوە، ئاوازەکەی لەلایەن "لاوک دانا" بۆ دانراوە، لەلایەن "ئارام سەردار" کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدراوە.

کلیپەکە بەشێوەیەکی تەکنیکی بەرز وێنەی گیراوە لە پێگەی تایبەتی کەناڵی کوردماکس بڵاو کراوەتەوە، کە تاکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەرهەمەکەی 13 هەزار بینەری هەبووە.

سۆران عەلی لەدایکبووی شاری سلێمانییە، برای هونەرمەند "میران عەلی"ە، بۆ یەکەمیجارە کلیپی خۆی بڵاو بکاتەوە، چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندە بەرهەمی تریش بڵاو بکاتەوە و بەردەوام بێت.


وشە - محەمەد میران