دوا گۆرانی، ناوی یهكێك له شانۆگهرییه بهناوبانگهكانی ئانتۆن چیخۆڤ، نووسهری ناوداری ڕووسییه، ئهمڕۆ له شاری سلێمانی نمایش كرا.
ئهمڕۆ چوارشهم (18ی ئهیلوول) کامەران ڕەئووف، دەرھێنەری شانۆگەریی "دوا گۆرانی"، بە "وشە"ی گوت: شانۆی دوا گۆرانی لە 17ی ئەم مانگەوە دەستی به نمانیش كرد و ھەموو ئێوارەیەک تا 21ی ئەم مانگە لە پەیمانگهی ھونەرە جوانەکان لە کاتژمێر پێنجی ئێوارە، نمایشمان ههیه.
كامهران گوتی، شانۆكه له نواندنی هونهرمهندی شانۆكار ھێرۆ جەواد و خۆمه.
"ناوەڕۆکی شانۆگەریەکە باس لەوە دەکات کە ئەکتەرێکی بەساڵاچوو لە تیپێکی شانۆگەریدا کار دەکات، ئەو ئێوارەیە لە ھۆڵەکە ئاھەنگێکی خێرخوازی ھەیە، دوای ئاھەنگەکە سێ ھاوڕێ دەمێننەوە، کە خواردنەوە کھولیەکان دەخۆنەوە و یەکێکیان خەوی لێدەکەوێت، دوانەکەی دیکە دەڕۆنە دەرەوە و دەرگای ھۆڵەکەی لەسەر دادەخرێت، کە خەبەری دەبێتەوە باس لە بیرەوەییەکانی خۆی دەکات، کە چۆن ژیاوە و چۆن بەرامبەر دووژمن جەنگاوە و دواتر لە تیپێکی شانۆیدا کاری کردوە و عاشقی کچێک بووە و کچەکە مەرجی ھەبووە کە ھاوسەرگیری لەگەڵ ناکات تاوەکو واز لە شانۆگەری نەھێنێت، بەڵام ئەو دەڵێت من ئەکتەرێکی بەھرەدارم و چەند شانۆگەرییەکی بەناوبانگ دەکات و لە کۆتاییدا دەمرێت" کامەران ڕەئووف وای گوت.
ئەو دەرھێنەرە گوتیشی: لە ماوەی دوو ڕۆژی نمایش دا شانۆگەریی دوا گۆرانی بینەرێکی باشی ھەبووە و خەڵکانێکی زۆر ڕوویان لە پەیمانگهی ھونەرە جوانەکان کردووە بۆ تەماشاکردنی شانۆگەریەکە بەھۆی کردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکان ناتوانرێت ماوەی نمایشکردنی شانۆگەریەکە درێژ بکرێتەوە .
سلێمانی - ئاریان محەمەد