پسپۆران و شاره‌زایان له وه‌زاره‌تی كاری ڕووسیا خه‌ریكی جێبه‌جێكردنی سیسته‌مێكی ئه‌زموونین له‌سه‌ر چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌ك، كه تێیدا واده‌ی كاركردن له هه‌فته‌یه‌ك له پێنج ڕۆژه‌وه بۆ چوار ڕۆژ كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌یش له پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی فه‌رمانگه‌كان و زیادكردنی ده‌رفه‌تی كار و پێشخستنی سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی وڵات ده‌بێت.
ڕۆژنامه‌ی "
ئازڤیستیا"ی ڕووسی له زاری جێگری وه‌زیری گه‌شه‌پێدان و ئابووری "بیوتر زاسیلسكی بڵاوی كرده‌وه، كه لیستی پێداچوون و توانای به‌رهه‌مهێنان له‌و شوێنانه‌ی ئه‌و سیسته‌مه نوێیه‌یان تێدا جێبه‌جێ ده‌كرێ، به وردی تۆمار ده‌كرێ، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بینه‌وه له زیادبوونی به‌رهه‌م و كار له فه‌رمانگه‌كان، دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كان، ئه‌گه‌ر به لایه‌نی ئه‌رێنی شكایه‌وه، ئه‌وا ئه‌و سیسته‌مه به‌سه‌ر ته‌واوی ڕووسیا ده‌گشتێنرێت.
زیاتر گوتی، ده‌مانه‌وێ ئه‌و ئه‌زموونه به تایبه‌ت له كه‌رتی پیشه‌سازی و كاری قورس و كشتوكاڵ و دامه‌زراوه زانستی و ته‌كنه‌لۆجییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ین، چونكه ئه‌و بوارانه پێویستیان به توانای جه‌سته‌یی زۆر و توانای بیركردنه‌وه و هزری زۆره، بۆیه ده‌بێ پشووی زیاتر به‌و كه‌سانه بدرێ كه له‌و بوارانه كار ده‌كه‌ن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه تا ئێسته به فه‌رمی بڕیار له جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیسته‌مه نه‌دراوه، به‌ڵام ئه‌وه بیرۆكه‌یه‌كه و له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی تیۆری ده‌ركه‌وتووه، كه توانای كاركردن زۆرتر و به‌رهه‌می ئه‌و بوارانه زیاتر ده‌بێ، ئێمه‌یش ده‌مانه‌وێ تاقی بكه‌یته‌وه، ئه‌گه‌ر دوای تاقیكردنه‌وه هه‌مان ئه‌نجام ده‌ركه‌وتن، ئه‌وا ئه‌وكات هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ر ده‌بێ، بۆ كارمه‌ندان و حكوومه‌تیش، چونكه هه‌م كارمه‌ندان پشووی زیاتریان ده‌بێ، هه‌م حكوومه‌ت و سێكته‌ره‌كانیش به‌رهه‌می زیاتر به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ن.