شاره‌زایان له پرۆژه‌ی "زانست و ئاسایشی جیهان" گرته‌یه‌كی
ڤیدیۆییان له تۆڕی یوتیوب بڵاوكرده‌وه، كه به وردی باس له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی
ئه‌تۆمی له نێوان ڕووسیا و ناتۆ ده‌كات و به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كانیش له ئه‌گه‌ری
سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و جه‌نگه له سه‌عاتێك 90 ملیۆن كه‌س ده‌بنه قوربانی.
پرۆژه‌ی زانست و ئاسایشی جیهان، كار بۆ خستنه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی
خراپ به‌كارهێنانی زانست و ته‌كنه‌لۆجیا بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی ده‌كات و له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان
دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر جه‌نگی ئه‌تۆمی له نێوان ڕووسیا و ناتۆ، یان
مۆسكۆ و واشنتن دروست ببێ، ئه‌وا جیهان به ته‌واوی به‌ره‌و وێرانبوون هه‌نگاو ده‌نێ
و ته‌نیا له سه‌عاتی یه‌كه‌می ئه‌و جه‌نگه‌دا زیاتر له 90 ملیۆن كه‌س گیان له
ده‌ست ده‌دان و به سه‌دان ملیۆنی تریش بریندار ده‌بن.
ڤیدیۆكه خه‌مڵاندنی كردووه، كه ڕووسیا بۆمبی ئه‌تۆی له سنووری
نێوان پۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا دژی ناتۆ به‌كارده‌هێنێت و ئه‌مه‌ریكایش هێرشی ئه‌تۆمی
ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌ی كلینینگراد، دوای ئه‌و دوو هێرشه، به نه‌خشه ئه‌و
ناوچانه‌ی ده‌بنه قوربانی و كاریگه‌ری ئه‌و هێرشه‌یان ده‌كه‌وێته سه‌ر خراوه‌ته
ڕوو، كه چ وێرانه‌یه‌ك له‌سه‌ر گۆی زه‌وی دروست ده‌بێ و چۆن قه‌ڵاچۆی مرۆڤ و
زینده‌وه‌ر و دره‌خت و ڕووه‌ك له‌و ناوچانه ده‌كات.