ڕاپۆرته پزیشكیه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه شێرپه‌نجه‌ی خوێن یه‌كێكه له جۆره مه‌ترسیداره‌كان و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه ترسناكه بوون، توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا و زانستی پزیشكی ده‌توانرێ به ڕێژه‌ی 90% چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییه بكرێت.
شێرپه‌نجه‌ى خوێن چییه؟
شێرپه‌نجه‌ى خوێن له ئه‌نجامى كه‌موكوڕى ترشی ناوه‌كی "دی ئێن ئه‌ی" دروست ده‌بێت، كاتێك به هه‌ڵه په‌ره‌ده‌سێنێت له خانه‌كانى خوێندا سێ جۆر شێرپه‌نجه‌ى خوێن هه‌یه، وه‌كو گرێى لیمفاوى و میه‌لۆما. شێرپه‌نجه‌ی خوێن كاتێك ڕوو ده‌دات كه خرۆكه‌ى سپى خوێن تووشى تێكچوونی خانه‌كان ببێت و كرۆمۆسۆمه‌كان كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر دروست ببێ، سه‌ره‌نجام گرێی شێرپه‌نجه‌یی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌م جۆره ترسناكه‌ی شێرپه‌نجه چه‌ندان نیشانه‌ى هه‌یه وه‌كو ساردبوونى له‌ش و شه‌كه‌تى و بێهێزى و ئاره‌قكردنه‌وه له شه‌واندا ئازار له ئێسكه‌كان و جومگه‌كانى له‌ش ژانه‌سه‌ر و هه‌ڵئاوسانى لیمفه گرێكان و كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رگرى له‌ش و چاره‌سه‌رنه‌بوونی برینی بچووكی جه‌سته، به‌هۆی زۆر مه‌یینی خوێن و تێكچوونی خانه‌كانی.
ئه‌مانه چه‌ند رێیه‌كى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شێرپه‌نجه‌ن به‌هۆی گۆڕینی سیسته‌می خۆراكه‌وه
1. رێجیمى رووه‌كى، پێویسته بڕێكى باش سه‌وزه و میوه بخورێت یان هه‌وڵبده له رێجیمى رۆژانه‌دا زیاتر میوه و سه‌وزه و پاقله‌مه‌نییه‌كان و دانه‌وێڵه بخۆیت.
2. به‌كارهێنانى ئۆمێگا3 به‌شێوه‌ى خۆراك یان به‌هێزكه‌ر كارێكى باشه، چونكه تایبه‌تمه‌ندى دژه شێرپه‌نجه‌ى تێدایه.
3. ماست بخۆ، ماست بڕێكى باش به‌كتریای سوودبه‌خشى تێدایه له‌ش له پاشماوه‌ى زینده‌پاڵ خاوێن ده‌كاته‌وه و رێ له شێرپه‌نجه‌ى ریخۆڵه‌كان ده‌گرێت، هه‌روه‌ها یارمه‌تى باشتركردنى میتابۆلیزم ده‌دات و مه‌ترسییه‌كانى شێرپه‌نجه كه‌متر ده‌كاته‌وه.
4. گۆشت كه‌م بكه‌ره‌وه، گۆشت بڕێكى كه‌م ڕیشالى خۆراكى تێدایه وا ده‌كات میتابۆلیزمی له‌ش تێك بچێ و كرداری هه‌رس و سوڕی خوێن ناچالاك ده‌كات، بۆیه پێویسته خواردنى گۆشت كه‌م بكه‌یته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌خۆشى شێرپه‌نجه بۆماوه‌یى بوو له خێزاندا.
5. زیاتر ئه‌و خۆراكانه بخۆ كه شێرپه‌نجه له‌ناو ده‌به‌ن وه‌كو زه‌نجه‌فیل و سیر و پیاز و زه‌رده‌چه‌وه و گژنیژ.
6. له‌شت به شێدارى بهێڵه‌وه، پێویسته به‌رده‌وام له‌شت به شێدارى بهێڵیته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو تینووشت نه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى شله‌ى له‌ش به دروشتى بمێنێته‌وه، پێویسته به درێژایى رۆژ ئاو بخۆیته‌وه.
7. میوه و سه‌وزه‌كان به سركه و خوێ بشۆره‌وه، كوپێك سركه‌ى سپى بهێنه و پاشان سێ كوپ ئاوى بۆ زیاد بكه له‌گه‌ل كه‌وچكێك سۆده به بوتڵێكى سپڕای میوه و سه‌وزه‌كانى پێ بشۆره‌وه . ئه‌م رێیه به‌سووده بۆ لابردنى به‌كتریا و مێروو هه‌موو ئه‌و پێكهاتانه‌ى دیكه كه‌له‌سه‌ر سه‌وزه و میوه‌كان كۆده‌بنه‌وه.