نه‌خۆشێكی شێرپه‌نجه، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له بێ هۆشیدا (غه‌یبووبه) بووه، كاتێك دێته‌وه هۆش خۆی، ته‌نیا یه‌ك وشه به خانه‌واده‌كه‌ی ده‌ڵێ و ده‌مرێ، ئه‌مه‌ش جیهانی شۆك كردووه.
"جای ئۆكسلی" ته‌مه‌ن 17 ساڵ، ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه به‌هۆی شێرپه‌نجه‌وه ده‌ناڵێنێ، لیژنه‌ی پزیشكی به‌هۆی ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی ده‌رمانه‌كان ده‌یخه‌نه سه‌ری، بڕیار ده‌ده‌ن بیكه‌نه دۆخی بێ هۆشییه‌وه، تاوه‌كوو بتوانن نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ مێشكی بكه‌ن.
به‌ڵام ئه‌و مێردمنداڵه به‌ریتانییه، له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه سه‌ركه‌وتوو نابێت و نه‌خۆشییه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر نابێت، بۆیه كاتێك به‌هۆش خۆی ده‌هێننه‌وه، سه‌یرێكی خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێ: "خۆشم ده‌وێن" ئینجا سه‌ر ده‌نێته‌وه و ده‌مرێ.
دایكی له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، هه‌ست به شانازی ده‌كات، چونكه كوڕه‌كه‌ی زۆر ئازایانه‌ی به‌ره‌نگاری نه‌خۆشییه‌كه‌ی ده‌بووه‌وه و هه‌رگیز خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌ده‌دا.
پێشتر دایك و باوكی "جای" هه‌ڵمه‌تێكی به‌خشینیان كۆكرده‌وه تا بتوانن چاره‌سه‌ری منداڵه‌كه‌یانی پێ بكه‌ن.