به‌رپرسێكى باڵاى توركیا راى گه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا به‌هۆى كڕینى سیسته‌مى به‌رگرى مووشه‌كى رووسى ئێس-400 له لایه‌ن توركیاوه، هیچ سزاییه‌ك به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ى ناسه‌پێنێت.
ئاژانسى رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ى ئه‌یلوول، لێدوانى به‌رپرسێكى توركى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به دوورى ده‌زانێ وڵاته‌كه‌ى به‌هۆى كڕینى سیسته‌مى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس- 400 سزا بدرێت.
رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ ناوى به‌رپرسه‌كه نه‌كردووه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت به‌رپرسێكى ئافره‌ته و پۆستێكى باڵاى له حكوومه‌تى توركیا هه‌یه.
ئه‌و به‌رپرسه توركه ده‌ڵێ "به بڕواى من هیچ سزاییه‌ك به‌سه‌ر توركیا ناسه‌پێنرێت، هاوسۆزى تره‌مپ له‌گه‌ڵ توركیا زیاتر بووه و تره‌مپ له ته‌واوى ئه‌و چیرۆكه گه‌یشتووه كه بۆچى توركیا ئه‌م سیسته‌مه‌ى كڕیوه".
بڕیاره له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه هه‌فته‌ى داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت، تره‌مپ و ئه‌ردۆغان كۆببنه‌وه.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى سیسته‌مى به‌رگرى مووشه‌كى رووسى كڕیوه، ئه‌مه‌ریكا توركیاى له لیستى پێدانى فڕۆكه‌ى ئێف- 35 دوورخسته‌وه، پاساوى ئه‌مه‌ریكایش ئه‌وه‌یه توركیا ئه‌ندامه له هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى ناسراو به "ناتۆ"، بۆیه نابێت چه‌كى رووسى بكڕێت.