له دیدارێكى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ره‌تى ده‌كاته‌وه حكوومه‌ت هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى هه‌بێت بۆ تۆمه‌تباركردنى ئیسرائیل له‌و هێرشانه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوودا كراونه‌ته سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ى ئه‌یلوول، لێدوانێكى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه باس له ئه‌گه‌رى تێوه‌گلانى ئیسرائیل ده‌كات له‌و هێرشانه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوو كراونه‌ته سه‌ر باره‌گاكانى حه‌شدى شه‌عبى.
عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌ڵێ "كه‌سانێك هه‌ن ده‌ڵێن ئیسرائیل له پشت هێرشه‌كان ده‌وه‌ستێ، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه بۆ هه‌ندێك بابه‌تى تر ده‌كه‌ن و هه‌رچه‌نده لێكۆڵینه‌وه ته‌واو نه‌بووه".
دواتر عادل عه‌بدولمه‌هدى ئاشكراى ده‌كات داوا له عێراق كراوه، له‌سه‌ر هێرشه‌كان په‌نا بۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ببات، به‌ڵام عێراق نه‌یتوانیوه ئه‌م كاره بكات، چونكه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى نییه.
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ده‌ڵێ، "ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش به راپۆرتى رۆژنامه‌وانى واز ناهێنێ، به‌ڵگه‌ى ده‌وێ، ئێمه‌یش تا ئێسته به‌ڵگه‌مان نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بڵێین لایه‌نێكى دیاریكراو ئه‌م هێرشه‌ى جێبه‌جێ كردووه".
له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندان جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر باره‌گا و جبه‌خانه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى، زۆر له‌لایه‌نه‌كانى شیعه ئیسرائیل له هێرشه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.