بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر چاره‌نووسى ئیدلبى باكورى رۆژئاواى سووریا كۆببێته‌وه و ده‌نگ له‌سه‌ر دوو پڕۆژه بڕیار بدات.
ئاژانسى فڕانس پرێس ئاشكراى كردووه، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌نگ له‌سه‌ر دوو پڕۆژه بڕیار ده‌كرێت كه هه‌ردووكیان تایبه‌تن به راگه‌یاندنى ئاگربه‌ست له ئیدلب.
پڕۆژه بڕیارێكیان له‌لایه‌ن كوێت و ئه‌ڵمانیا و به‌لجیكا پێشنیاز كراوه، كه داوا ده‌كات بێ هیچ مه‌رجێك بڕیارى ئاگربه‌ست بدرێت و بڕیاره‌كه‌یش رۆژى شه‌مووى داهاتوو 21ى ئه‌یلوول جێبه‌جى بكرێت.
كه‌چى له دژى ئه‌م پڕۆژه بڕیاره، رووسیا به پاڵپشتى چین پڕۆژه بڕیارێكى تر‌ى پێشكه‌ش كردووه، ئه‌مه‌یش هه‌ر داواى ئاگربه‌ست ده‌كات به‌ڵام دوو جیاوازى هه‌یه، یه‌كه‌میان كاتى راگه‌یاندنى ئاگربه‌سته‌كه دیار نه‌كراوه و دووه‌م جیاوازى ئه‌وه‌یه ده‌ڵێ ئاگربه‌سته‌كه لادانى گرووپه تیرۆریستییه‌كان نادرێته‌وه.
دیپلۆماتكارانى رۆژئاوا باسیان له‌وه كردووه بڕگه‌ى دووه‌مى پرۆژه بڕیاره‌كه‌ى رووسیا به‌ماناى به‌رده‌وامبوونى هێرشه‌كانى ئه‌سه‌د دێت بۆ سه‌ر شاره‌كه.
شارى ئیدلب ده‌كه‌وێته باكورى رۆژئاواى سووریا، تاكه شوێنه به ده‌ست ئۆپۆزسیۆنى توندڕه‌وى سووریا مابێته‌وه و چه‌ندان گرووپى تیرۆریستى له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى زیاتر له دوو ملیۆن كه‌س له‌ناو شاره‌كه ماوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى له بارودۆخى شارى نێوان هێزه‌كانى شاره‌كه و رژێمى ئه‌سه‌د نیگه‌رانه له‌وه‌ى كاره‌ساتى مرۆیى زیاترى لێ بكه‌وێته‌وه.