به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له تاران پایته‌ختی كۆماری ئیسلامیی ئێران، باڵه‌خانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی 15 قاتی داده‌ڕمێ و تا ئێسته باس له كوژرانی 40 كه‌س ده‌كرێ.
ئاژانسه ئێرانییه‌كان كه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ وێنه‌كان ده‌گوازنه‌وه، ڕایان گه‌یاند كه به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگر له قاته‌كانی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه به‌ربووه، ئه‌مه‌ش وای كردووه زۆربه‌ی نهۆمه‌كانی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه داڕمێت.
باڵه‌خانه‌كه له ساڵی 1960 دروست كراوه و پێی ده‌گوترێ باڵه‌خانه‌ی پلاستیكی، بریتییه له سه‌نته‌رێكی بازرگانیی كۆن، له ئێسته‌شدا دوای ئه‌وه‌ی به ته‌واوی چۆڵ كراوه، تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه ده‌یانه‌وێ به كه‌مترین زیان بیكوژێننه‌وه.
هه‌ر به‌پێی زانیاریی ئه‌و ته‌له‌ڤزیۆنه ئێرانییانه، تا ئێسته ته‌رمی 40 كه‌س له باڵه‌خانه‌كه ده‌رهێنراوه، ئه‌گه‌ری هه‌یه خه‌ڵكی تریشی لێ مابێت، به‌ڵام تا ئێسته به ته‌واوی زانیارییه‌كان ئاشكرا نه‌كراون و هیچ ده‌زگه‌یه‌كی فه‌رمیی پێوه‌ندیداری ئه‌و وڵاته لێدوانی ڕۆژنامه‌وانیی له‌سه‌ر نه‌داوه.
به‌پێی ئه‌و ئاژانسانه، ئه‌گه‌ر زوو فریای نه‌كه‌ون، مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئاگره‌كه په‌ره بستێنێت بۆ باڵه‌خانه و شوێنی نزیك خۆی.