به‌ر له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى وێنه‌یه‌كى جاستن تۆردۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى كه‌نه‌دا كه له چوار كچى قوتابخانه هه‌را ده‌نێته‌وه و سه‌رۆك وه‌زیران ناچار ده‌بێت داواى لێبوردن بكات.
گۆڤارى تایمى ئه‌مه‌ریكى وێنه‌یه‌كى كۆنى جاستن تۆرۆدۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى بڵاو كردووه‌ته‌وه، له‌و وێنه‌یه‌دا تۆردۆ خۆى كردووه‌ته ره‌شپێست، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه و تووڕه‌بوونى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، چونكه به سووكایه‌تى داده‌نرێت.
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى
ئاژانسى فڕانس كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ى ئهیلوول بڵاو كراوه‌ته‌وه، تۆردۆ ناچار بووه داواى لێبوردن بكات، تۆردۆ گوتوویه‌تى "ئه‌مه بابه‌تێكه ئه‌وكات نه‌مده‌زانى ره‌گه‌زپه‌رستییه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌وه ده‌زانم و زۆر به‌داخم بۆ ئه‌م بابه‌ته".
وه‌ك تۆردۆ باسى كردووه، وێنه‌كه له ساڵى 2001 له‌كاتى ئاهه‌نگێكى قوتابخانه له‌گه‌ڵ چوار كچ گیراوه، تۆردۆ خۆى كردووه‌ته ره‌شپێست.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى مانگى داهاتوو هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى له كه‌نه‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت، پارتى ركابه‌ر ئه‌م هه‌له‌ى قۆستووه‌ته‌وه و ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێك كردووه له دژى تۆردۆ.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه كاریگه‌رى له‌سه‌ر جه‌ماوه‌رى ئه‌و ده‌بێ، تۆردۆ ده‌ڵێ "داواى لێبوردن له كه‌نه‌دییه‌كان ده‌كه‌م".
جاستن تۆردۆ له دایكبووى ساڵى 1971 ئێسته سه‌رۆك وه‌زیرانى كه‌نه‌دایه و بۆ یه‌كه‌مجار ساڵى 2008 هاتووته ناو كارى سیاسى.