كچه لاوێكی چینیی ته‌مه‌ن 24 ساڵان، دوای هه‌ستكردنی به سه‌رسووڕان و چوونه نه‌خۆشخانه، ده‌ركه‌وت نیوه‌ی مێشكی نییه.
له ناوچه‌ی شاندۆنگ له چین، كچیك دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستی به سه‌رسووڕان كرد، سه‌ردانی پزیشكی كرد و دوای تیشكگرتن، ده‌ركه‌وت به زگماگی مێشكۆڵه (مێشكه‌بچووكه)ـی نه‌بووه، كه به‌رپرسه له ڕاگرتنی هاوسه‌نگی و رۆییشتن و راستگوتنی، ئه‌و به‌شه، ده‌كه‌وێته بنكه‌ی كه‌لـله‌سه‌ر و له نیوه‌ی شانه‌كانی ده‌ماری مێشك پێك دێ كه زانیاری له مێشكدا ده‌گوزانه‌وه، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 10%ـی ئاوی پارچه‌مێشك پێك ده‌هێنێت.
هه‌ست به‌وه‌یش كراوه، له سه‌روه‌ختی گه‌شه‌كردنیدا، ئه‌و كچه كێشه‌ی هه‌بووه، تا ساڵی شه‌شه‌میش فێری قسه‌كردن نه‌بووه، تا 7 ساڵانیش پێی نه‌گرتووه.
مرۆڤ ناتوانێ به هۆی نه‌خۆشی یان پێكانه‌وه ئه‌و به‌شه‌ی مێشك له ده‌ست بدات، بۆیه پزیشكان ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه، ئه‌و كچه به‌بێ مێشكۆڵه له‌دایك بووه، ئه‌و به‌شه بۆشاییه‌ش به شله‌مه‌نییه‌ك پڕ بووه‌ته‌وه، كه مێشك ده‌پارێزێ و به‌رگری دژی نه‌خۆشییه‌كان ده‌ست ده‌خات.
ئه‌و كه‌سانه‌ی به نه‌بوونی مێشكۆڵه‌وه له دایك ده‌بن، له سه‌روه‌ختی شیره‌خۆریدا ده‌مرن، به‌ڵام ئه‌و باره تایبه‌ته، هه‌لێكی تازه‌یه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی تازه، له باره‌ی ژیان به‌بێ مێشكۆڵه‌وه.