ماڵپه‌ڕى یۆرۆنیوز ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا به ناونیشانى "له رابه‌ره‌وه بۆ مافوور" دیارترین ئه‌و سزایانه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌خاته‌ڕوو كه تا ئێسته به ئامانجى گۆشه‌گیركردنى به‌رپرسانى ئێران، به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته سه‌پێنراون.
له سه‌ره‌تا هاتووه "له بلۆككردنى هه‌ژمارى بانكى كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانى كۆمارى ئێران تا ده‌گات قه‌ده‌غه‌كردنى چه‌ك و رێگریكردن له هه‌نارده نه‌كردنى مافوور، ئێران رووبه‌ڕووى لیستێكى درێژى سزاكان ده‌بێته‌وه، كه ئامانجى لیسته‌كه ئه‌وه‌ى له گۆڕه‌پانى نێوده‌وڵه‌تى دوورى بخاته‌وه".
له مانگى ئایارى 2018 دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، بڕیارى دا وڵاته‌كه‌ى له‌م رێككه‌وتنه بكشێته‌وه كه له‌گه‌ڵ پێنج وڵاتى تر له مانگى نیسانى 2015 له سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى باراك ئۆباما له‌گه‌ڵ ئێران واژوو كرابوو، به رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران ناسراوه.
له‌دواى ئه‌م كشانه‌وه‌یه ئه‌مه‌ریكا به‌چه‌ندان قۆناغ كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاندووه كه به توندترین سزا داده‌نرێن له مێژووى وڵاته‌كه و ناوچه‌كه. شه‌وى رابردوویش دۆناڵد تره‌مپى راى گه‌یاند ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزاى تریش به‌سه‌ر ئێران ده‌سه‌پێنێ.
سزا تاكه كه‌سییه‌كان
دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، عه‌لى خامنه‌یی رابه‌رى كۆمارى ئیسلامى به به‌رپرسیارى یه‌كه‌م داده‌نێت له‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ى ئێران ده‌ینوێنێ و ئه‌مه‌ریكا به "دوژمنكارانه"ى ده‌زانێ. بۆیه كۆمه‌ڵێك سزا به‌سه‌ر رابه‌ر و تیمه‌كه‌ى و كه‌سانى نزیكى سه‌پێنراوه كه له هه‌ژمارى بانكى به ملیاران دۆلار مه‌زنده ده‌كرێت.
جگه له رابه‌ر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران كۆمه‌ڵێك سزاى تاكه‌كه‌سى به‌سه‌ر سه‌پێنراوه، زه‌ریف به دانوستاندكارى سه‌ره‌كى ئێران داده‌نرێت له‌و پێوه‌ندییانه‌ى كه ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا و چین و رووسیا هه‌یه‌تى. ئه‌ویش رێى ئه‌وه‌ى لێ قه‌ده‌غه كراوه مامه‌ڵه‌ى دارایى له‌گه‌ڵ بكرێت. هه‌روه‌ها هه‌شت به‌رپرسى تر‌ى باڵاى سوپاى پاسداران سزایان به‌سه‌ر سه‌پێنراوه.
سوپاى پاسداران و فه‌یله‌ق قودسى سه‌ر به سوپاكه خراونه‌ته لیستى تیرۆره‌وه كه ئه‌مه‌یش جۆره سزایه‌كى تره.
سفركردنى نه‌وت
چه‌ند مانگێك دواى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى، له مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى 2018 ئه‌مه‌ریكا به ئامانجى ئه‌وه‌ى ئاستى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت بگه‌یه‌نێته "خاڵى سفر" كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر كه‌رتى وزه‌ى ئێران سه‌پاند، ئه‌و كات هه‌شت وڵات لێخۆش‌بوونیان بۆ ده‌رچوو، بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى كاتى له هاورده‌كردنى نه‌وتى ئێران به‌رده‌وام بن. به‌ڵام له ئایارى ئه‌مساڵ بڕیارى لێخۆشبوو‌ن بۆ ئه‌م وڵاتانه نوێ نه‌كرایه‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له ماڵپه‌ڕى یۆرۆنیوز بڵاو كراوه‌ته‌وه، ته‌نیا له مانگى ته‌مووزى ئه‌مساڵ ئاستى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى ئێران له دوو ملیۆن به‌رمیلى رۆژانه گه‌یشتووه‌ته 400 هه‌زار به‌رمیل، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك سزاى تر به‌سه‌ر كۆمپانیاى پترۆكیمیایى ئێران سه‌پێنرا گوایه سه‌ر به سوپاى پاسدارانى ئێرانه.
سزا داراییه‌كان
به‌ر له سزاكانى سه‌ر كه‌رتى نه‌وتى ئێران، ئه‌مه‌ریكا له مانگى ئابى ساڵى 2018 كۆمه‌ڵێك سزاى دارایى به‌سه‌ر كه‌رتى دارایى و بانكى ئێران سه‌پاند، له‌وانه ئێران بۆى نییه یه‌ك دۆلارى ده‌ست بكه‌وێت و مامه‌ڵه‌ى دامه‌زراوه داراییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران قه‌ده‌غه كرا، بۆیه كۆمپانیا و خه‌ڵكى ئێان به‌گوێره‌ى ئه‌م سزایان دۆلاریان ده‌ست ناكه‌وێ و هه‌روه‌ها بانكه‌كانى ئێرانیش له مامه‌ڵه‌ى سیستمى دارایى دنیا بێبه‌ش ده‌بن.
بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌م سازایانه‌ى سه‌ره‌وه‌یش ئه‌مه‌ریكا، وڵاتان و كۆمپانیاكانى ئاگادار كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بن به‌م سزایانه، ئه‌وا ئه‌وانیش سزا ده‌درێن، دواتریش كۆمه‌ڵێك سزاى تر‌ى سه‌پاند له‌وانه هه‌نارده‌ى فه‌رشى ئێران و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران به زێر و كانزاى گرانبه‌ها قه‌ده‌غه‌كرا.
به‌رده‌وامبوونى سزاكان و راكردنى كۆمپانیاكان
سزاكانى ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران له سنوورێك نه‌وه‌ستا، به‌ڵكو به‌رده‌وام بوو تا كه‌رتى ئاسن و پۆڵا و ئه‌له‌منیۆم و خه‌ڵووزیشى گرته‌وه، بۆیه زۆر له كۆمپانیا بیانییه‌كان ناچار بوون ئێران به‌جێبهێڵن.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت، هه‌ر سزایه‌ك له‌مانه لێكه‌وته‌ى خۆى هه‌بوو، بۆ نموونه له به‌ر هه‌ندێك له‌و سزایانه كۆمپانیا بیانییه‌كانى تایبه‌ت به دروستكردنى ئۆتۆمبیل ناچار بوون واز له‌وه بهێنن وه‌به‌رهێنان له ئێران بكه‌ن. لێكه‌وتێكى تر‌ى سزاكان ئه‌وه بوو ئێران به نیازبوو 100 فڕۆكه‌ى ئێرباس و 80 فڕۆكه‌ى بۆینگ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى فڕۆكه‌وانى خۆى نوێ بكاته‌وه، كه‌چى ئه‌م داوایه‌شى ره‌تكرایه‌وه.
كۆمه‌ڵێك سزاى تر‌ى ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر دروستكردنى كه‌شتى و گواستنه‌وه‌ى ده‌ریایى ئێران سه‌پێنران، له ئه‌نجام دا رێككه‌وتنه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ گرووپى فینكانتیارى ره‌ت كرایه‌وه هه‌روه‌ها گرووپى جه‌نه‌رال ئه‌لتریك و تۆتاڵ چوونه ده‌ره‌وه‌ى خۆیان له بازاڕى ئێران راگه‌یاند.َشتریش به قه‌باره‌ى بچووكتر كۆمه‌ڵێك سزا له‌لایه‌ن وڵاتانى ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ر ئێران سه‌پێندراوه به‌ڵام به‌و ئاسته‌ى ئه‌مه‌ریكا نییه.