سین یۆرۆ كه گه‌نجێكى ئه‌مه‌ریكییه، ئاره‌زووى نیگاركێشى هه‌یه، به تابلۆ و به‌هره سه‌یره‌كانى سه‌رنجى دنیاى بۆ خۆى راكێشاوه.
سین یۆرۆ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه سه‌رنجى هونه‌ردۆستانى بۆ خۆى راكێشاوه و بۆ هونه‌ره‌كه‌ى چه‌ندان سه‌ركێشى كردووه و ژیانى خۆى خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌و گه‌نجه به "هۆلا" خۆى ده‌ناسێنێ و یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى دیواره‌كان ده‌نه‌خشێنى كه به زاراوه هونه‌رییه‌كه‌ى" Mural painter" ده‌ناسرێت.
زۆربه‌ى كاره‌كانى هۆلا له ناو ده‌ریاكان و كه‌ناره‌كان كراوه، یه‌كێكیش له پڕۆژه‌كانى تایبه‌ت بووه به وێنه‌ى ژنان كه چه‌ندان وێنه‌ى سه‌رنجڕاكێشى ژنانى له كه‌نار ده‌ریاكان كێشاوه.
ئه‌و خۆى دانیشتووى شارى نیویۆركه، پێشتر له رێى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ى كاره‌كانى خۆى بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌م هۆیه‌یش ناوبانگى ده‌ركردووه، دواتریش له‌چه‌ندان كه‌ناڵى راگه‌یاندن دیمانه‌ى له‌گه‌ڵ كراوه.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه ئه‌و گه‌نجه بۆ هونه‌ره‌كه‌ى سه‌ركێشى كردووه، هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانى ناو ده‌ریاى بۆ خۆى دابین كردووه، ته‌نانه‌ت بۆ كێشانى وێنه له ژێر ده‌ریا خۆى فێرى مه‌له‌ى ژێر ئاو كردووه و له یه‌كێك له كاره‌كانیشى زیان به گوێچكه‌ى كه‌وتووه.
له دیمانه‌یه‌كى كه پێشتر له كه‌ناڵى CNN بڵاو كراوه‌ته‌وه، هۆلا باس له‌وه ده‌كات بۆ وێنه‌كێشان هه‌موو ژیانى له‌ناو ئاو به‌سه‌ر بردووه.