لە کەرکووک فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەر شەقام بەڕێوە دەچێت

:: PM:02:29:19/09/2019 ‌
پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی حوسێن مسری بۆ شانۆی سەر شەقام لە کەرکووک بە بەشداری ووڵاتانی عەرەبی و ئێران و عێڕاق بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 19ی ئەیلوول، نەژاد نەجم ڕێکخەری ئەم فێستیڤاڵە بە "وشە"ی ڕاگەیاند، پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی حوسێن میسری بۆ شانۆیی شەقام لە کەرکووک بەڕێوە دەچێت.

زیاتر روونی دەکاتەوە، فێستیڤاڵەکە بە بەشداری پێنج وڵاتی عەرەبی و چوار گروپ لە وڵاتی ئێران و پێنج شاری عێراق و شارەکانی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵێک چالاکی تر لەم ساڵدا بەڕێوە دەچێت.

رێکخەری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی حوسێن مسری بۆ شانۆی سەرشەقام دووپاتی دەکاتەوە، وەزیری ڕۆشنبیری حکوومەتی ھەریمی کوردستان بەڵێنی سازدانی فێستیڤاڵی پێداین و بە ھاوکاری ناوەندی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی کەرکووک و بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری کەرکووک کارەکانمان بەرەوپیش دەچێت و هەموو گروپ و نمایشەکان ئامادە کراون و ئەوەی ماوە وەزارەتی دارایی پارەکە سەرف بکات و دەست بە کارەکانمان بکەین.


وشە - هیدایه‌ت جان