خەڵاتی خۆڕاگری بەخشرایە دایکە شەهیدێک

:: PM:03:40:19/09/2019 ‌

بەرێوەبەرێتی گشتی رۆشنبیری وهونەری گەرمیان خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە دایكی شەهید ئاسۆ جەلال مەسۆیی و دایکی ئەو شەهیدە دەڵێ، ئاسۆ تاکە سەهیدی ماڵباتەکەمان نییە بەڵکو لە بنەماڵەكەمان شەهیدی زۆرمان هەیە چ شەهیدی سەنگەر و چ ئەنفال.

ئەمڕۆ پێنجشەم 19ی ئەیلوول، ئاكۆ یوسف بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری وهونەری گەرمیان بە "وشە"ی راگەیاند، رێزگرتن لە ماڵباتی شەهیدان كارێكی پیرۆز و گرنگە، بۆیە سەرباری چەندین كاری هونەری بۆ ماڵباتی شەهید "ئاسۆ حەسەن جەلال مەسۆیی"، ئەمڕۆ بە گرنمان زانی خەڵاتی رێزڵنیانی پێ ببەخشین.

فەزیڵە حەمە عەزیز، دایكی شەهید ئاسۆجەلال مەسۆیی بۆ "وشە" ئاشکرای دەکات، لە سەروبەندی پرۆسەی بەدناوی ئەنفالدا، رژێمی روخاوی بەعس بەدوامدا دەگەڕا و دەیزانی زۆرێك لە خانەوادەكەم پێشمەرگەن، بۆیە لەترسان رووم كردە شارۆكەی كفری.

زیاتر روونی دەکاتەوە، بۆئەوەی نەگیرێم موختاری ئەوكاتەی كفری بۆپاراستن و پارێزگاری كردن لێم ناوی نام فەوزی، دواتر رژێمی بەعس پێیان زانیم و باوکم گیرا و لە گرتوخانە تووشی نەخۆشییەکی کوشندە بوویەوە.

"لە بنەماڵەكەمان شەهیدی زۆرمان هەیە چ شەهیدی سەنگەر و چی ئەنفال، برازاكانی هاوسەرەکەم سەرجەمیان ئەنفالكراون، سەرباری ئەوەی باوكی منداڵەكانم و كوڕ و كوڕەزا و برا و مام و خاڵۆزاكانم شەهیدبوون" فەزیلە خان وای گوت.

كۆتایی مانگی 8 ی ئەمساڵ لە شەڕی رووبەڕبوونەوە لەگەڵ داعش، ئاسۆ جەلال مەسۆیی بەرپرسی ئۆپراسێۆنەكانی ئاسایشی گەرمیان شەهید بوو، پاشتر لە ئازاری شەهید بوونی باوكی بڕیار، كورێكی چوار ساڵانی شەهید ئاسۆ بە جەلتە گیانی لەدەستدا.

گەرمیان/ سەبری هۆرێنی



وشە - هیدایه‌ت جان