كچه گۆرانیبێژى ناوداری كورد، ئازیتا لوقمان، لە پێگەی تایبەتی خۆی ئاشكراى كردووە كه به‌م زووانه گۆرانییه‌كى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه، هەوادارانیشی باسی توانا و خۆشی دەنگیان کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 19ی ئەیلوول،
ئازیتا كورته‌یه‌كى له گۆرانییه نوێیه‌كه‌ى، له پێگەی تایبه‌تی خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه، باسى له‌وه كردووه، کە به‌مزووانه بڵاوى ده‌كاته‌وه.
ئازیتا لوقمان، ئەو كچه گۆرانیبێژه توانى له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنی تایبه‌ت به منداڵه ده‌نگخۆشه‌كان، پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌ر له‌ڕێگه‌ى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌شه‌وه ناوبانگى هونه‌رى په‌یدا كرد، ئێستە هەوادارێکی زۆری هەیە.