نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ڕێژی مردنی ژنانی دووگیان و منداڵانی كۆرپه له دنیادا كه‌می كردووه، وێڕای ئه‌وه‌یش هێشتا ڕێژه‌كه زۆره و ده‌بێ بۆ ئاستێكی باشتر بێته خواره‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م (19ی ئه‌یلوول) ڕێكخراوی یونسكۆ تایبه‌ت به منداڵان و ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڕاپۆرتی هاوبه‌شی خۆیان بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌یان به كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مردنی منداڵی كۆرپه و دایكی دووگیان یان تازه منداڵبوو كرد، وێڕای ئه‌وه‌ش ئاشكرایان كرد، له هه‌موو 11 چركه‌یه‌كدا، منداڵێكی كۆرپه، یان ژنێكی دووگیان یان ژنێكی تازه منداڵبوو، ده‌مرن.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، به به‌راورد به ساڵی 2000، ڕێژی مردنی منداڵی كۆرپه بۆ نزیكی نیوه كه‌می كردووه، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی مردنی دایكان كه به‌سه‌ر منداڵه‌وه ده‌مرن، بۆ سێیه‌ك كه‌می كردووه، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئێسته نرخی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی له دنیادا به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌رزان بووه.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كان، له ساڵی 2018، ئه‌و منداڵانی ته‌مه‌نیان خوار 15 ساڵه و مردوون، گه‌یشتووه‌ته شه‌ش ملیۆن و 200 هه‌زار، ئه‌وانه‌ی هێشتا پێنج ساڵیان ته‌واو نه‌كردووه، گه‌یشتووه‌ته پێنج ملیۆن و 300 هه‌زار منداڵ كه زۆربه‌یان یه‌ك مانگیشیان ته‌واو نه‌كردووه.