بۆ كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌یه‌كی فۆتۆگرافی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكوومه‌ت چوونه سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، پێشانگه‌ی "جوانییه شاراوهكا" له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر كه له‌لایه‌ن پێنج فۆتۆگرافی ناسراوی عێراقی و كوردستانی له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت كرایه‌وه.
له پێشانگهكهدا كه پارێزگای هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتیی كردووه، دوو سه‌رده‌می عێراقی وه‌ك به‌ڵگه و نموونه بۆ وێرانكارییه‌كانی به‌سه‌ریدا هاتووه خراونه‌ته ڕوو، به‌شێكیان ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی له ساڵانی شه‌ست و حه‌فتا خه‌ڵكی له گوزه‌رانێكی باش‌دا بوون و ئه‌وی تر فۆتۆی سه‌رده‌می شه‌ڕ و وێرانكارییه‌كانی عێراقن.
له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشانگه‌یه، ژماره‌یه‌ك كونسوڵی وڵاتان كه له هه‌ولێرن، به‌شدارییان كردووه و بایه‌خێكی تایبه‌تی پێ دراوه.