ئێسته سعوودییه‌كان خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆگا فره‌وانانه‌ی نه‌وتی كۆمپانیای ئارامكۆن و وڵاتانی جیهانیش خه‌ریكی لێدوان و بێنه و به‌رده‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی شه‌مووی ڕابردوو كه له شارۆكه‌ی به‌قیق كرایه سه‌ر كۆگا پڕ له نه‌وته‌كانی كۆمپانیای نیشتمانی سعوودیه، به‌ڵام ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی جیا له‌و ڕوانگانه له ڕاپۆرتێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی، كه چۆن سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی نه‌یتوانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بێ یان مووشه‌ك به‌دی بكات و بیپێكی و به ئاسانی گه‌یشتنه ئامانجه‌كه؟
بڕینی ئاسمانی سعوودیه له كاتێكدا سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی زۆر پێشكه‌وتووی هه‌یه پرسیارێكی گرنگ و گونجاوه، هه‌ریه‌ك له مایكل سافی په‌یامنێری كاروباری نێ،ده‌وڵه‌تی و جولیان بورگه‌ر نووسه‌ری كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له ڕۆژنامه‌ی گاردیان بۆ وه‌ڵامه‌كه‌ی گه‌ڕاون و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه پێشهاتێكی زۆر چاوه‌ڕواننه‌كراوه و پێشبینی ده‌كرێ هێرشی مه‌ترسیدارتر بۆ سه‌ر سعوودیه ئه‌نجام بدرێ، چونكه ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشانه توانیویه‌تی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی سعوودیه ببڕێت، بۆیه ئه‌گه‌ری هه‌ڵایسانی جه‌نگێكی مه‌ترسیدار له ناوچه‌كه ده‌كرێ، چونكه ئه‌وانه‌ی ئه‌و هێرشانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به دڵنیاییه‌وه ته‌كنه‌لۆجیای جه‌نگی زۆر پێشكه‌وتووی وڵاتانی شاراوه‌یان له پشته كه تا ئێسته به فه‌رمی یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه كام وڵاته.
له ڕاپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات، كه سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی سعوودیه له جۆری "ساد"ی ئه‌مه‌ریكییه كه هه‌ر ته‌نێكی نه‌خوازراو له ئاسمانی ئه‌و وڵاته ببینێت، ئه‌وا ده‌سبه‌جێ به مووشه‌كی كرۆزی ئه‌مه‌ریكی ده‌توانرێ له ئاسمان ئه‌و مووشه‌ك یان فڕۆكه یان فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه بخرێته خواره‌وه، پێشتریش سعوودیه ده‌یان هێرشی تری له ڕێی ئه‌و سیسته‌مه‌ی به‌رگری ئاسمانی كه هه‌یه‌تی پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه و ڕێی نه‌داوه، كه ئامانجه‌كان بپێكن.
گاردیان ئاماژه‌ی داوه، ئه‌م هێرشه‌ی كرایه سه‌ر كۆگاكانی نه‌وتی سعوودیه، ته‌نیا هێرشێك نییه، به‌ڵكوو تێكشكاندن و به كه‌م پێشاندانی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی سعوودیه‌یه، هه‌ردوو نووسه‌ری ڕاپۆرته‌كه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه بێ ئه‌وه‌ی وڵاتێكی پێشكه‌وتوو له دروستكردنی مووشه‌ك له پشت ئه‌و هێرشه‌وه بێ، ناتوانرێ ئه‌و سیسته‌مه‌ی سعوودیه ببڕدرێ و به ئاسانی به ناو جه‌رگه‌ی شاره جیا جیاكانی ئه‌و وڵاته بگه‌یت، بۆیه دڵنیایی ده‌ده‌ن، كه ئێران له پشت ئه‌م هێرشه‌وه‌یه.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دركی به‌و جموجۆڵانه‌ی ئێران بردبوو كه ده‌یه‌وێ گورزێكی گه‌وره له خودی واشنتن یان هاوپه‌یمانه‌كانی بوه‌شێنێت، بۆیه له ماوه‌ی ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ داوای كرد كه دانوستاندن بكه‌ن و ئاماده‌یی پێشان دا كه له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رووحانی سه‌ركۆماری ئێران كۆ ببێته‌وه، به‌ڵام تاران مه‌رجی دانا و واشنتنیش دووپاتی له دانیشتنی بێ مه‌رج كرده‌وه، بۆیه نه‌توانرا ڕێ به‌و هێرشانه بگیرێت.
سعوودیه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو به ملیاران دۆلاری خسته گیرفانی ئه‌مه‌ریكاوه، بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می پاتریۆتی ئاسمانی و وشكایی بگه‌یه‌نێته وڵاته‌كه و ئه‌م گرێبه‌ستانه‌یش جێبه‌جێ كران، ته‌نانه‌ت به ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش ئه‌و هێرشه، ڕیاز یه‌كه‌یه‌كی سیسته‌می دژه مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی دوژمنی له شارۆكه‌ی به‌قیق دانا، به‌ڵام بۆچی هێرشه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو و هه‌موو توانا ته‌كنه‌لۆجی و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای خسته ژێر پرسیاره‌وه.
شاره‌زایانی بواری ته‌كنه‌لۆجیای جه‌نگی ده‌لێن، ڕاسته به دیوه ئابوورییه‌كه‌ی سعوودیه زیانی زۆر ده‌كات و دۆخێكی نائاسایی له وڵاته‌كه دروست بووه، به‌ڵام به دیوه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌م هێرشه گه‌وره‌ترین گورز بوو له توانا سه‌ربازییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ڕاسته‌وخۆیش په‌یامێكی ڕوون بوو بۆ واشنتن، نه‌ك ته‌نیا ڕیاز و پرسی ئابووری و وزه.
زانیارییه نهێنییه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه كه‌موكورتی و كه‌لێنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی "پاتریۆت" به ڕوونی دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌و سیسته‌مه ته‌نیا له مه‌ودای فڕینی نزم ده‌توانێ فڕۆكه و مووشه‌ك و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان بپێكێت، ئه‌گه‌ر له مه‌ودایه‌كی زۆر به‌رز بفڕن، تا ده‌گه‌نه سه‌ر ئامانج و دواتریش به‌خێراییه‌كی زۆر به‌ره‌و زه‌وی بێن، ئه‌وا سیسته‌مه مووشه‌كییه‌كه ناتوانێ بیپێكێت، سه‌ره‌نجام دوژمن ئامانجه‌كه‌ی ده‌پێكێت، ئه‌مه‌یش ئه‌و كاره‌ساته‌یه كه به ته‌واوی واشنتنی نیگه‌ران كردووه و زیاتر له ڕیاز قسه له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه ده‌كات.
زانیارییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ته‌نانه‌ت ڕاداره پێشكه‌وتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش كه به سعوودیه‌ی داوه، نه‌یانتوانیوه ئه‌و مووشه‌ك یاخود فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه ئاشكرا بكه‌ن، به‌ڵكوو به ته‌كنیكێكی جه‌نگی و سه‌ربازی زۆر ورد، سه‌ره‌ڕای بوونی پێشكه‌وتووترین سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی به وردی ئامانجه‌كه‌یان پێكاوه.
عومه‌ر عومرانی توێژه‌ر له پێگه‌ی ستراتفۆری ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه بۆ گاردیان ده‌ڵێ، هێرشه‌كه پێشهاتێكی زۆر نوێ و جیاواز بوو،
ڕیاز و ئه‌مه‌ریكایش پێشبینی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد وا به ئاسانی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی پێشكه‌وتووی ئه‌مه‌ریكی و ڕاداره نوێكان، به‌و ساناییه ببڕدرێن و ئامانج له ناو قووڵایی خاكی سعوودیه بپێكن.
ئه‌مه پێشهاتێكی زۆر مه‌ترسیدار و سه‌ره‌تای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی فره‌وان و قووڵه له نێو لایه‌نه ناكۆكه‌كان و جه‌مسه‌ره‌كانی هێز له ناوچه‌كه كه هه‌مووان هێزی سه‌ربازی و فڕۆكه و كه‌شتی و ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازی نوێی خۆیان له ناوچه‌كه كۆ كردووه‌ته‌وه.