زانایانی ئه‌نجوومه‌نی ئاماده‌سازی بۆ كاره‌ساته جیهانییه‌كان هۆشداری ده‌ده‌ن، كه مه‌ترسی هه‌یه جۆره نه‌خۆشی و په‌تایه‌كی نوێ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی بڵاو ببێته‌وه، كه له ماوه‌ی 36 سه‌عات ده‌توانێ 80 ملیۆن كه‌س بكوژێت.
به گوێره‌ی هۆشدارییه‌كه‌ی زانیار كه به ناونیشانی "جیهان له مه‌ترسیدایه" بڵاویان كردووه‌ته‌وه باس له بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره په‌تا و نه‌خۆشییه‌كی نوێ به ناوی "X" یان ئه‌نفله‌وه‌نزانی ئیسپانی ده‌كه‌ن، كه به یه‌كێك له كوشنده‌ترین و بكوژترین نه‌خۆشی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ناوده‌برێ، زۆر له ئه‌نفله‌وه‌نزانی به‌راز و ڤایرۆسی ئیبۆلا و زیكا و تاعوون و سه‌رجه‌م په‌تا مه‌ترسیداره‌كانی تر، قوربانی زیاتر له ڕیزی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی دروست ده‌كات.
پزیشكان و
پسپۆران هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه مرۆڤایه‌تی و گۆی زه‌وی له هه‌موو كاتێك زیاتر له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچووندایه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی زۆربوونی هۆكاره‌كانی دروستبوونی نه‌خۆشی و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای نوێ، له‌وانه‌یش هۆكاری گواستنه‌وه‌ی خێرا و به‌رده‌وامی ملیۆنان كه‌س له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر له ڕێی فڕۆكه‌كانه‌وه، به یه‌كێك له بنه‌ماكانی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی و په‌تاكان ناوده‌برێ.
ئه‌و نه‌خۆشییه نوێیه به‌هه‌مانشێوه له جۆره ڤایرۆسێكه‌وه دروست ده‌بێ، به‌هۆی گه‌شتی خه‌ڵكی له ڕێی فڕۆكه‌كان له ماوه‌ی 36 سه‌عات ده‌توانێ به دنیا بڵاو ببێته‌وه و نزیكه‌ی 80 ملیۆن كه‌س بكوژێت، چونكه به خێراییه‌كی یه‌كجار سه‌رسوڕهێنه‌ر بڵاو ده‌بێته‌وه، هیچ جۆره توانایه‌كی مرۆڤ له ڕووی پزیشكی و ته‌كنه‌لۆجییه‌وه ناتوانێ به‌ر به‌و ڤایرۆسه و بڵاوبوونه‌وه‌ی بگرێت.
له به‌شێكی تری هۆشدارییه‌كه هاتووه، پێویسته وڵاتان پاره‌ی پێویست بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كاره‌سات و مه‌ترسییه‌كان له وڵاته‌كانی خۆیان ته‌رخان بكه‌ن و ئاماده‌یی ته‌واویش بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له حاڵه‌تی بوونی هه‌ر په‌تایه‌كی كوشنده بتوانن ڕێوشوێنی پێویست به خێرایی بگیرێته‌به‌ر، نه‌ك دوای بڵاوبوونه‌وه و قه‌ڵاچۆ كردنی مرۆڤایه‌تی، حكوومه‌ته‌كان ده‌ست به جموجۆڵ بكه‌ن.