كچێكی به‌ریتانی به‌ناوی شابینا میا كه له شاری ماكلیسفێلدی ئینگلته‌را ده‌ژی، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی خۆی دایكی له‌جیاتی لایك هێمای تووڕه‌بوون ده‌كات، كچه‌كه له دایكی تووڕه ده‌بێت و خه‌می زۆر به‌وه ده‌خوات، دواجاریش كۆتایی به ژیانی خۆی ده‌هێنێت.
ڕۆژنامه‌ی "
زه سه‌ن"ی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه دوای ئه‌وه‌ی شابینا چووه‌ته یاریی سێرك و چه‌ند وێنه و گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی خۆی له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه، ئه‌و له‌گه‌ڵ دایكی ناژێت، دایكیشی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی لایكی بۆ بكات، هێمای تووڕه‌بوونی له‌سه‌ر گرته ڤیدیۆكه داوه، ئه‌مه‌یش وایكردووه، كچه‌كه ئه‌كاونتی دایكی له فه‌یسبووك بلۆك بكات و له لیستی فرێندهكانهوه خستییه لیستی بلۆككراوهكان.
ئه‌نجێلای دایكی هه‌رچه‌نده دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، له شوێنی لایك، ئاماژه‌كه بووه‌ته تووڕه‌بوون و ئه‌ویش ده‌ستی به‌ركه‌وتووه و ویستوویه‌تی چاكی بكاته‌وه، به‌ڵام كچه‌كه‌ی له خه‌ت بووه و زوو پێی زانیوه و بلۆكی كردووه، دواتر دایكی چووه بۆ لای تا دۆخه‌كه ڕوون بكاته‌وه، به‌ڵام ده‌مه‌قالێ له نێوانیان دروست بووه و كێشه‌كه گه‌وره‌تر بووه.
دواتر دایكی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه و وا بیری كردووه‌ته‌وه، كه كچه‌كه‌ی پێویستی به كاته و دوای چه‌ند ڕۆژێكی تر ئاسایی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام دوای گه‌یشتنه‌وه‌ی هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی كچه‌كه‌ی پێگه‌یشت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆكاینی زۆری خواردووه، تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و ده‌سبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوه.