خانمه هونه‌رمه‌ندى فارس زوهره عه‌شقى به‌هۆى عاشقى زۆر بۆ ده‌نگى خانمه گۆرانیبێژى ناسراوى كورد فه‌تانه‌ى وه‌لیدى له‌ئێسته‌دا بۆ یه‌كه‌مجار به‌زمانى كوردى گۆرانییه‌كى فه‌تانه دووباره ده‌كاته‌وه و به‌مزوانه بڵاوى ده‌كاته‌وه.
بڕوا ته‌ها ده‌رهێنه‌رى ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه‌ى زوهره به "وشه"ى راگه‌یاند، "خانمه هونه‌رمه‌ندى فارس زوهره عه‌شقى بۆ یه‌كه‌مجار كار بۆ گۆرانیه‌كى نوێ ده‌كات به‌زمانى كوردى ، هیجران ناوى ئه‌و به‌رهه‌مه‌یه كه به زمانى كوردى كارى بۆ كردووه و یه‌كێكه له به‌رهه‌مه‌كانى خانمه گۆرانیبێژى ناسراوى كورد فه‌تانه‌ى وه‌لیدى و به‌هۆى عه‌شقى زۆرى بۆ ده‌نگى دووباره‌ى ده‌كاته‌وه" .
ئه‌و ده‌ڵێ، "بۆ كلیپى ئه‌و به‌رهه‌مه زوهره هاتووه‌ته شارى كه‌ركووك و كارى كلیپى له‌لایه‌ن كۆمپانیاى باڤ پڕۆ و ڕاى كوالێتى له كه‌ركووك بۆ كردووه، وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كى هێرشه‌كانى داعش بۆ شارى كه‌ركووك بڕیاریدا له‌و شاره كارى كلیپى بۆ بكات و ده‌ڵێ، مادام شارى كه‌ركووك كوردى لێیه داعشى لێ نییه".
ئه‌و به‌رهه‌مه له‌قه‌ڵاى كه‌ركووك له‌لایه‌ن ئیمان فه‌رمان و دانه‌ر هاوار كارى وێنه‌گرتنى بۆ كراوه و محه‌مه‌د سه‌فار كارى مۆنتاژ و هونه‌ر دیلۆن وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رهه‌م كاریان بۆ كردووه، نه‌جات به‌گزاده و شێروان سیروان كارى ڕووناكى كلیپیان بۆ كردووه و سه‌ید محه‌مه‌د كارى فۆتۆى ئه‌نجام داوه .
وشه/ شاخه‌وان شێخانى